بلینكن: پێویسته هه‌وڵی دیكه بۆ پاراستنی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی غه‌ززه بدرێت

K24 – هەولێر:
ئه‌نتۆنی بلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته هه‌وڵی دیكه بۆ پاراستنی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی غه‌ززه بدرێت. و پێشوازیشی له ره‌زامه‌ندی ئیسرائیل له‌سه‌ر ئاگربه‌ستی كاتی رۆژانه كرد، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی غه‌ززه بتوانن له باكووره‌وه به‌ره‌و باشوور بچن.
بلینكن له‌میانه‌ی سه‌ردانی بۆ نیوده‌لهی پایته‌ختی هیندستان راشیگه‌یاند، پێشكه‌وتن له دۆخی غه‌ززه‌دا هه‌یه، روونیشه كه پێویسته هه‌وڵی دیكه بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی سڤیلی غه‌ززه بپارێزرێن و هاوكاری مرۆییان بۆ ره‌وانه بكرێت.
دوای ئەوەی رۆژی شەممە (7ـی تشرینی 2023) باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینی لە کەرتی غەززەوە، زیاتر لە پێنج هەزار مووشەکی ئاراستەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئیسرائیل و ناوچە جولەکەنشینەکان کرد و تەلبەندی سنووری نێوان کەرتی غەززە و کۆمەڵگە جولەکەنشینەکانیان بڕی، سوپای ئیسرائیل بە چڕی دەستی بە بۆردومانکردنی کەرتی غەززە کرد.
به‌گوێره‌ی دوایین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی غه‌ززه، تا ئێستا ژماره‌ی كوژراوان له هێرشه‌كانی سوپای ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه گه‌یشتووه‌ته 10 هه‌زار و 812 كه‌س.
هه‌روه‌ها ژماره‌ی كوژراوانی ئیسرائیل گه‌یشتووه‌ته زیاتر له 1500 كه‌س و وێڕای برینداربوون و بێسه‌روشوێنبوونی ده‌یان هه‌زاری دیكه.