جۆن كێری: لێكتێگه‌یشتن و رێككه‌وتنی ئه‌رێنیمان سه‌باره‌ت به پرسی كه‌شوهه‌وا له‌گه‌ڵ چین كردووه

K24 - هەولێر:
نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری كه‌شوهه‌وا ئاماژه به‌وه ده‌كات له‌گه‌ڵ چین سه‌باره‌ت به هه‌ندێك پرسی كه‌شوهه‌وا لێكتێگه‌یشتن و رێككه‌وتنی به‌رهه‌مداریان كردووه.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 10ـی تشرینی دووه‌می 2023) جۆن كێری، نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری كه‌شوهه‌وا رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا و چین به‌ر له كۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانی تایبه‌ت به گۆڕانی كه‌شوهه‌وا (كوپ28) سه‌باره‌ت به پرسه‌كانی ژینگه و كه‌شوهه‌وا گه‌یشتوونه‌ته لێكتێگه‌یشتن و رێككه‌وتن.
جۆن كێری هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، هه‌ندێك چركه‌سات به‌سه‌ریاندا تێپه‌ڕیوه، وه‌ك چۆن ئه‌و چركه‌ساتانه له كاتی دانوستانه‌كانیشدا تێپه‌ڕیون، به‌شێوه‌یه‌ك له‌باره‌ی كه‌شوهه‌واوه هه‌ندێك جار هه‌ستیان به بێئومێدییه‌كی ته‌واوه‌تی كردووه.
كێری جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كردووه‌ته‌وه دوای ماندووبوون و هه‌وڵێكی زۆر له‌گه‌ڵ لایه‌نی چینی، به‌ڵام له كۆتاییدا گه‌یشتوونه‌ته لێكتێگه‌یشتن و رێككه‌وتنێكی به‌هێز كه كاریگه‌رییه‌كی ئه‌رێنی زۆری به ره‌وتی كاره‌كانی كۆنفرانسی ژینگه (كوپ28) ده‌بێت. گوتووشیه‌تی، ئه‌و رێككه‌وتن و لێكتێگه‌یشتنه‌ی له‌گه‌ڵ چین كراوه، هێزی زیاتریان پێ ده‌دات به‌تایبه‌تی كه به‌هۆیه‌وه ده‌توانن یارمه‌یت جیهان بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنجی زیاتر بخاته سه‌ر سه‌رچاوه نوێیه‌كانی وزه و هه‌ندێك بابه‌تی دیكه.
جۆرن كێری هاوكات ئاماژه‌ی به‌وه كردووه له داهاتوویه‌كی نزیكدا ته‌واوی ورده‌كارییه‌كانی ئه‌و لێكتێگه‌یشتن و رێككه‌وتنه‌ی نێوان ئه‌مه‌ریكا و چین راده‌گه‌یه‌نن.
روونیشیكردووه‌ته‌وه یه‌كێك له‌و رێككه‌وتننانه‌ی له‌گه‌ڵ چین كردوویانه تایبه‌ت به زیانه‌كانی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا، كه وا ده‌كات وڵاتان به‌شداری ئه‌و سندووقه بكه‌ن كه ئامانج لێی پاڵپشتیكردنی زیاتری ئه‌و ناوچانه‌ی زه‌وییه كه كه‌وتوونه‌ته ژێر كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی كه‌شوهه‌واوه.
كۆنفرانسی (كوپ28) سه‌رنجی زیاتر ده‌خاته سه‌ر به‌رنامه هه‌نووكه‌ییه‌كانی چین بۆ دامه‌زراندنی وێستگه‌ی زیاتری وزه كه به خه‌ڵووز كار ده‌كات.
بڕیار وایه له كۆتاییه‌كانی ئه‌م مانگه و سه‌ره‌تاكانی مانگی داهاتوو كۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانی تایبه‌ت به گۆڕانی كه‌شوهه‌وا (كوپ28) له ئیماراتی عه‌ره‌بی ئه‌نجام بدرێت، كه تێیدا حكومه‌ته‌كان و شاره‌زایان و رۆژنامه‌نووسان و نوێنه‌رانی كۆمپانیا و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی به‌شدار ده‌بن.