ئه‌مڕۆ كوردستان24 سێ یاریی له خولی نایابی كوردستان ده‌گوازێته‌وه
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه له گه‌ڕی سێیه‌می خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان چوار یاریی له كاتژمێر 14:30 به‌ڕێوه‌ده‌چن، 3 یاری له سۆشیاڵ میدیای كوردستان24 راسته‌وخۆ ده‌گوازرێنه‌وه.
یانه‌ی هه‌ولێر ئه‌مڕۆ له نێو یاریگه‌ی دووه‌می فرانسۆ هه‌ریری میوانداریی ده‌ربه‌ندیخان ده‌كات. هه‌ولێر دوای دوو یاریی ته‌نیا یه‌ك خاڵی به‌ده‌ستهێناوه و هێشتا تامی سه‌ركه‌وتنی نه‌كردووه. ده‌ربه‌ندیخانیش هه‌فته‌ی رابردوو یه‌كه‌مین بردنه‌وه‌ی له خوله‌كه به‌رامبه‌ر ئاكرێ تۆمار كرد.
له یارییه‌كی دیكه‌دا یانه‌ی دهۆك له نێو یاریگه‌ی یه‌كه‌می میوانداریی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێری پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردوو ده‌كات، دهۆك هه‌فته‌ی رابردوو یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتنی له خوله‌كه تۆمار كرد و پێشمه‌رگه‌ش له دوو یاریی رابردوو هیچ خاڵێكی له‌ده‌ست نه‌داوه.
له یارییه‌كی دیكه‌دا چوارقورنه له‌نێو یاریگه و له‌به‌رده‌م ئاپۆڕای هانده‌رانی میوانداریی شه‌قڵاوه ده‌كات، نوێنه‌ره‌كه‌ی راپه‌ڕین هێشتا له چاوه‌ڕوانی سهركهوتنێكدایه كه به‌ده‌ستی نه‌هێناوه، له به‌رامبه‌ردا شه‌قڵاوه هه‌فته‌ی رابردوو یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتنی له خوله‌كه تۆمار كرد.
له یارییه‌كی دیكه‌دا یانه‌ی سۆران به ئامانجی یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتن له خوله‌كه بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی سه‌یدسادق سه‌ردانی شاره‌زووری كردووه، له به‌رامبه‌ردا سه‌یدسادق به سه‌ره‌تایه‌كی به‌هێز شرینی ئه‌م وه‌رزه‌ی بڕی كاتێك به پێنج گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر شكستی به دهۆك هێنا.
بڕیاره سبه‌ی چوار یاریی دیكه له گه‌ڕی سێیه‌می خولی نایابی كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت، زاخۆ و سیروانی نوێ رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه، ئاكرێ و رانیه به‌یه‌ك ده‌گه‌ن، له دێربی هه‌ولێریش هه‌ندرێن میوانداریی برایه‌تی ده‌كات، ئاراراتیش بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی شێروانه گه‌شتی گه‌رمیان ده‌كات.