دهسهڵاتدارانى توركيا 14 ئهندامى شارهوانى مێرسين دهستگيردهكهن
لەشاری مێرسینی توركیا 14 ئەندامی شارەوانی شارەكە بەتۆمەتی تێوەگلان لەكودەتا سەرنەكەوتووەكەی 15 تەمموزى رابردوو دەستگیر كران.
K24 – ههولێر:
لەشاری مێرسینی توركیا 14 ئەندامی شارەوانی شارەكە بەتۆمەتی تێوەگلان لەكودەتا سەرنەكەوتووەكەی 15 تەمموزى رابردوو دەستگیر كران.
ئۆپەراسیۆنەكانی دەستگیركردنی تێوەگلاوانی كودەتاكەی 15 تەمموزی توركیا بەردەوامە و دواجار ئەمڕۆ تیمەكانی تایبەت بەبڕیاری دادگا ھەڵیان كوتایە سەر شارەوانی مێرسین.
لەئۆپەراسیۆنەكەدا جێگری سەرۆكی شارەوانی، سكرتێری گشتی، بەڕێوەبەری قەڵەمی تایبەت و چەند سەرۆكی بەش و بەگشتی 14 كەس دەستگیر كران.
ڕاگەیەندرا گیراوەكان بۆ لێپرسینەوە سەرەتا رەوانەی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی مێرسین كراون.