کەشناسی رەوشی کەشوهەوای دوو رۆژی راگەیاند

K24 – هەولێر

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، کاریگەرییەکانی ئەو شەپۆلە بارانبارینە بەردەوام دەبێت کە چەند رۆژێکە هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە.

بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە 18/11/2023، ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواودا دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە بارانێکی کەم بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان. پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە بە 1 تا 2 پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارکراوی دوێنێ .

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی کەشناسی پێشبینی کردووە، سبەی رۆژی یەکشەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە باران لە هەندێک کات و شوێن، لە کاتەکانی شەودا رێژەی دابارین زیاد دەکات هەندێکجار هەورە تریشقەی لەگەڵدا دەبێت، پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە  لە تۆمارکراوی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 20

سلێمانی : 17

دهۆک : 18

کەرکوک : 22

هەڵەبجە : 20

زاخۆ : 19

سۆران : 16

حاجی ئۆمەران : 10

گەرمیان: 24