سەرۆک بارزانی پێشوازی لە وەزیری بەرگریی عێراق دەکات
K24 – هەولێر:
سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگری عێراق، تاوتوێی بارودۆخی عێراق و شەڕی تیرۆر و هەماهەنگیی و کاری هاوبەشی پێشمەرگەی کوردستان و سوپای عێراق دەکەن.
رۆژی شەممە (18ـی تشرینی دووەمی 2023) لە سەڵاحەددین، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە سابت محەممەد سەعید عەباسی، وەزیری بەرگریی عێراق کرد.
بارەگای بارزانی بڵاویکردووەتەوە، لە دیدارەکەدا هەردوولا بیروڕایان لەبارەی بارودۆخی عێراق و شەڕی تیرۆر و هەماهەنگیی و کاری هاوبەشی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و سوپای عێراق ئاڵوگۆڕ کرد.