رۆیشتنی یاریزانێكی ریال مه‌درید یه‌كلایی بووه‌وه‌

رۆژنامەی لیکیپی فڕەنسی ئاشکرایکردووە، پاریس سانجێرمان و ریال مەدرید رێککەوتون بەرامبەر ٢٥ ملیۆن یۆرۆ خیسێ ئاڵوگۆڕ بکەن و زینەدین زیدانیش لە دوایین پرێس کۆنفرانسیدا رایگەیاند هێشتا هیچ شتێک یەکلانەبووەتەوە، بەڵام هەموو شتێک لەسەر رێگایەکی دروست دەڕۆن و ئەگەر رۆیشتنەکەی خیسێ سەریش بگرێت، بە گوتەی زیزۆ لەوانەیە تەنیا بۆ ماوەی ساڵێک مەدرید جێبهێڵێت، چونکە زیدان هیوا دەخوازێت لە داهاتوودا خیسێ بتوانێت بگەڕێتەوە ماڵەکەی خۆی.

زیدان پێیوایە پاریس سانجێرمان باشترین بژاردەیە بۆ خیسێ، کە ئەو یاریزانە لەسەر داوای ئۆنای ئێمریییەوە داواکراوە پەیوەندی بە ریزەکانی پی ئێس جییەوە بکات.

خیسێ ته‌مه‌ن 23 ساڵ، له‌ هاوینی 2007 په‌یوه‌ندی به‌ تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی ریال مه‌درید كردووه‌، ئه‌مساڵ له‌ لایه‌ن زێدانی راهێنه‌ره‌وه‌ ده‌رگای رۆیشتنی له‌به‌رده‌م كرایه‌وه‌.