چوار بارمتەی ئەڵمانی لە غەززەوە گەیشتنەوە وڵاتەکەیان

 K24 - هەولێر

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا رایگەیاند: دوای گەڕانەوەی ئەو چوار بارمتە بۆ وڵاتەکەیان، هەست بە ئاسوودەی دەکەین.

ئانالینا بێربووک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، لە پلاتفۆڕمی ئێکس "تویتری پێشوو"ی خۆی رایگەیاند، دوای ئازاد کردنی قۆناغی دووەمی بارمتەکان لەلایەن حەماسەوە، وڵاتەکەی هەست بە ئاسوودەیی دەکات، بەتایبەت دوای ئەو چوار بارمتەی ئەڵمانییەی بەڕەگەز ئیسرائیلی کە لەلایەن خاچی سووری نێودەوڵەتی، بەمەش دەبێتە هەشت ئازاد کراو کە گەڕاونەتەوە ئەڵمانیا.

گوتیشی: "بە هەموو توانایەکمانەوە هەوڵدەدەین بۆ ئازاد کردنی بارمتەکانی دیکە".

چوارشەممەی رابردوو 22/11/2023، بزووتنەوەی حەماس و ئیسرائیل لە غەززە گەیشتنە رێککەوتنێک و ئاگربەستێکیان بۆ ماوەی چوار رۆژ راگەیاند، بەو مەرجەی ئیسرائیل 150 ژن و منداڵ لە زیندانەکانی ئازاد بکات، لە بەرامبەر ئازادکردنی 50 ژن و منداڵی بە بارمتەگیراو لە کەرتی غەززە، هەروەها چوونە ناوەوەی زیاتری یارمەتییە مرۆییەکان بۆ ناو کەرتی غەززە.

رۆژی هه‌ینی 14ـی تشرینی دووه‌می 2023، لە یەکەم رۆژی رێککەوتنی ئاگربەستەکەدا، حەماس 13 ژن و منداڵی بارمتەی ئیسرائیلی ئازاد کرد، لە بەرامبەردا ئیسرائیل 39 ژن و منداڵی دەستگیرکراوی فەڵەستینی ئازاد کرد.

هەروەها 10 کەسی تایلەندی و یەک فلیپینی لە نێو بارمتە ئازادکراوەکانی غەززەدا بوون.

لە 7ـی ئۆکتۆبەر بزووتنەوەی حەماس هێرشی کردە سەر ئیسرائیل، زیاتر لە 1400 ئیسرائیلی کوژراون و زیاتر له‌ هه‌زاریشیان بریندارن، هەروەها زیاتر لە 240 ئیسرائیلی وەک بارمتە لەلایەن ئەو حەماسەوە ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون.

هەروەها بەهۆی هێرشە چڕەکانی ئیسرائیلیش 14 هەزار و 854 کەس لە کەرتی غەززە کوژراون، کە لە نێو کوژراوەکاندا شەش هەزار و 150 منداڵ و چوار هەزاریش ئافرەتن.

ئا: لاڤین عومەر

Fly Erbil Advertisment