بارزانى: بڕياردان موجازه‌فه و بوێرى ده‌وێت
له مه‌راسيمى دووه‌م ساڵيادى كاره‌ساتى شنگالدا، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له شارى دهۆك وتارێكى پێشكه‌شكرد.
K24 – هه‌ولێر:
له مه‌راسيمى دووه‌م ساڵيادى كاره‌ساتى شنگالدا، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له شارى دهۆك وتارێكى پێشكه‌شكرد.
له سه‌ره‌تاى وتاره‌كه‌يدا، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان رايگه‌ياند، دوو ساڵ به‌ر له ئێستا كاره‌ساتێكى مه‌زن به‌سه‌ر گه‌لى كورددا له شنگالدا هات. ئه‌مه يه‌كه‌م كاره‌سات نه‌بووه و به هيواى ئه‌وه‌ى دوايين كاره‌سات بێت.
سه‌باره‌ت به تاوانه‌كانى داعش، سه‌رۆكى هه‌رێم گوتى: ئه‌وه‌ى تيرۆريستيانى داعش ده‌يكه‌ن له هيچ ياسا و ئاينێكدا جێى نابێته‌وه و ئه‌وان هيچ ناموسێكيان نييه و گه‌لى ئێمه سه‌لماندى كه گه‌لێكى ئاينداره.
گوتيشى: ئه‌وه‌ى به‌سه‌ر ئێزدييه‌كاندا هاتووه به‌سه‌ر هه‌مووماندا هاتووه و كچى ئێزدى نامووسى هه‌موو كورده.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئه‌وه‌شى گوت: ئه‌و رۆژه‌ى بابه‌شێخى ئێزدييان هات و گوتى: ئه‌و پێى وتم كه‌ئه‌و ئێزدخانه له‌ناو چووه، منيش پێم گوت: تا كورد مابێت ئيزدخان له‌ناوناچێت و به‌ڵێنم پێدا كه تۆڵه‌ى ئه‌و كاره‌ساته ده‌كه‌ينه‌وه، به‌ڵام تۆڵه‌كردنێكى كوردانه.
هه‌روه‌ها گوتى: له سه‌روبه‌ندى رزگاركردنى ره‌بيعه‌دا پێشمه‌رگه ده‌يتوانى تا شنگال بڕوات به‌ڵام ئه‌و كاته نزيكه‌ى حه‌فتا كيلۆمه‌تر له پشت پێشمه‌رگه‌وه ده‌بووه شوێنێكى نائه‌مين و ده‌بوايه هه‌موو رۆژ پێشوازى له شه‌هيده‌كانمان بكه‌ين.
روونيشيكرده‌وه، تا رێگه‌ى شنگال رزگار كرا 500 شه‌هيدمان داوه.
سه‌رۆكى هه‌رێم پێشنيازيشيكرد، شارى شنگال وه‌ك ئه‌وه‌ى ئێستا هه‌يه بمێنێته‌وه و له نزيك شنگال شارێكى ديكه درووستبكرێت.
سه‌باره‌ت به‌وانه‌ى هاوكارى داعشيان كردووه، سه‌رۆكى هه‌رێم گوتى: هه‌موو ئه‌وانه‌ى هاوكارى داعشيان كردووه، ده‌بێت به سزاى خۆيان بگه‌يه‌ندرێن و ئه‌وانه‌ى رۆژێك هاوكارى داعش بوونه دوژمنى ئێمه‌ن و ئه‌وه‌ى دژى داعشه دۆست و هاوڕێمانه.
له كۆتايى وتاره‌كه‌شيدا، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان باسى له رزگاركردنى موسڵ كرد و گوتى: رزگاركردنى موسڵ بۆ هه‌رێمى كوردستان زۆر گرنگه و وه‌ك چۆن به‌ڵێنم به ئێزدييه‌كان دا شنگال رزگار ده‌كه‌ين، ئێستاش به هه‌مان شێوه به‌ڵێن به هاووڵاتيانى مه‌سيحى ده‌شتى نه‌ينه‌وا ده‌ده‌م، كه ناوچه‌كانيان رزگار ده‌كه‌ين و ده‌چنه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵى خۆيان.
سه‌باره‌ت به چاره‌نووسى هه‌رێمى هه‌رێمى كوردستانه‌وه، سه‌رۆكى هه‌رێم رايگه‌ياند، پێويسته ئێمه بڕيارى خۆمان بده‌ين، يان ئه‌وه‌تا رازى بين خه‌ڵكى ديكه له باره‌ى ئێمه‌وه بڕيار بدات و ئه‌و كاته‌ش گله‌يمان نه‌بێت يان ده‌بێت موجازه‌فه بكه‌ين و خۆمان بڕيارى خۆمان بده‌ين و ئاماده‌ى ئه‌و موجازه‌فه‌يه بين و سه‌ربه‌خۆيى ته‌نيا رێگه‌يه بۆ دوورباره نه‌بوونه‌وه‌ى ئه‌و كاره‌ساتانه و جگه له‌سه‌ربه‌خۆيى هيچ رێگايه‌كى ديكه‌مان له‌به‌رده‌مدا نييه.