10 تۆن پێداویستی پزیشکی بۆ تەندروستی بارزان دابینکرا

دکتۆر محەمەد میرزا
دکتۆر محەمەد میرزا

K24 - هەولێر

لە ژێر چاودێری و هەماهەنگی نووسینگەی مەلا مستەفا بارزانی، 10 تۆن دەرمان و پێداویستی پزیشکی بۆ تەندروستی بارزان دابینکرا.

دکتۆر محەمەد میرزا، سەرۆکی دەزگای گشتی تەندروستی کوردستان، بە کوردستان24ـی راگەیاند، سوپاسی رێکخراوی پزیشکانی بێسنووری هۆڵەندی دەکەین، کە هەڵساوە بە دابینکردنی ئەو کەل و پەلانە کە بۆ نەخۆشخانەی بلێی دابین کردووە.

گوتیشی: ئەو پێداویستییانە بەهەماهەنگی چاودێری نووسینگەی مەلا مستەفا بارزانی گەیشتوونەتە شوێنی مەبەست. ئاماژەی بەوەشکرد، کەل و پەلە پزیشکییەکان بریتین لە پێداویستییەکانی وەکو(ئەنسۆلین و نەخۆشیەکانی هەناو و نەخۆشییە ڤایرۆسییەکان و پێداویستییەکانی هۆڵی نەشتەرگەری).

پەیامنێری کوردستان24 گوتی: ئەو کەل و پەلە پزیشیکییەکان لە کۆگای بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی بارزان دابەزێنرا، کە لە سنووری قەزای مێرگەسۆر هەرپێنج ناحیەی گۆڕەتو، مەزنێ، پیران و بلێ و شێروان مەزن لێی سوود مەند دەبێت.