گۆتێرێس: درێژكردنه‌وه‌ی ئاگربه‌ستی مرۆیی غه‌ززه هیوابه‌خشه و كارێكی مرۆییه

K24 – هەولێر:
ئەمینداری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رایده‌گه‌یه‌نێت، درێژكردنه‌وه‌ی ئاگربه‌ستی مرۆیی غه‌ززه هیوابه‌خشه و هه‌نگاوێكی مرۆییه.
ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس ئەمینداری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان دوای درێژكردنه‌وه‌ی ئاگربه‌ستی مرۆیی غه‌ززه، رایگه‌یاند، سه‌رباری ئه‌وه‌ی دوو رۆژ بۆ گه‌یاندنی هاوكارییه‌كان بۆ خه‌ڵكی غه‌ززه بس نییه، به‌ڵام درێژكردنه‌وه‌ی ئاگربه‌ست هیوابه‌خشه و هه‌نگاوێكی مرۆییه.
گۆتێرێس هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، درێژكردنه‌وه‌ی ئاگربه‌ست بۆ ماوه‌ی دوو رۆژی دیكه له‌نێو تاریكی جه‌نگدا هیوابه‌خشه، به‌و هیوایه‌ین كه بوار بره‌خسێت هاوكاری بۆ زۆرترین دانیشتوانی غه‌ززه بگات، گه‌یاندنی هاوكاری بۆ هه‌موو خه‌ڵكی غه‌ززه كارێكی ئه‌سته‌مه.
لە 7ـی ئۆکتۆبەر بزووتنەوەی حەماس هێرشی کردە سەر ئیسرائیل، زیاتر لە هەزار و 200 ئیسرائیلی کوژراون و زیاتر له هه‌زاریشیان بریندارن، هەروەها زیاتر لە 240 ئیسرائیلی وەک بارمتە لەلایەن حەماسەوە ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون.
هەروەها بەهۆی هێرشە چڕەکانی ئیسرائیلیش 14 هەزار و 854 کەس لە کەرتی غەززە کوژراون، کە لە نێو کوژراوەکاندا شەش هەزار و 150 منداڵ و چوار هەزاریش ئافرەتن.
ئەمڕۆ دووشەممە، ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حەماس کەوتە ناو رۆژی چوارەمەوە، کە کۆتا رۆژی ئاگربەسەتەکەیە، بەهۆیەوە دەیان بارمتە و دیل ئازاد کران و ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگری هاوکارییە مرۆییەکانیش رەوانەی کەرتی غەززە کران.