ئەمڕۆ مووچەی ئەم توێژە دابەش دەكرێت

K24 - ھەولێر

بەگوێرەی خشتەی وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە مووچەی مامۆستا و فەرمانبەرانی سەر بە پەروەردەی سەنتەری شارەكان دابەش دەكرێت.

وەك لە خشتەی وەزارەتی دارایی راگەیاندراوە رۆژی 3/8/2016، مووچەی مامۆستایانی سه‌ر به‌ په‌روه‌رده‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان دابەش دەكرێت و رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 4/8/2016، مووچه‌ی مامۆستایانی سه‌نته‌ری شاره‌كان دابه‌ش ده‌كرێت.

تا ئێستا مووچەی وەزارەتی پەروەردە دوایین مووچەیە لە خشەی راگەیاندراوی وەزارەتی پەروەردە كە بۆ ئەم ھەفتەیە راگەیاندراوە و ھێشتا فەرمابەرانی چەند وەزارەت و دەستە ماوە مووچەی مانگی حوزەیران وەربگرن.