ئۆپێک ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە بە شێواندنی پیشەسازی نەوت تۆمەتبار دەکات

K24 - هەولێر

سکرتێری گشتی رێکخراوی ئۆپێک، ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە تۆمەتبار دەکات، بەوەی ناوبانگی پیشەسازی نەوت و گازی شێواندووە، کە ئەمەش وادەکات ناکۆکییەکانی سیاسەتی کەشوهەوا و وزە بەردەوام بێت.

هەیسەم ئەلغەیس سکرتێری گشتی رێکخراوی ئۆپێک رایگەیاند، ئەوەی هەیە بەشێکی زۆر کەمی ئاڵنگارییەکانە کە رووبەڕوویان دەبینەوە، لە هەمان کاتدا لە رۆڵی سەقامگیری وزە کەمدەکرێکتەوە، کە هەمان کاتدا ناوبانگی پیشەسازی نەوت و وزە لەکەدار دەکرێت بەوەی هۆکارە لە قەیرانی وزە.

سکتێری گشتی ئۆپێک دەشڵێت، "بە داخەوە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە، پێی وایە کۆکردنەوەی کاربۆن هەڵگرتنی وەهمە، لە کاتێکدا نەتەوە یەکگرتووەکان و راپۆرتە نێودەوڵەتییەکان بە چارەسەر ناوی دەبەن".

ئەم لێدوانەی سکرتێری ئۆپێک دوای ئەوە دێت، ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە رایگەیاندبوو، تەکنیکی کۆکردنەوە کاربۆن وەهمە پێویستە بەرهەمهێنەرانی نەوت و گاز لەنێوان دوو بژاردەدا خۆیان یەکلایی بکنەوە، ئەویش یان قووڵبوونەوەی قەیرانی کەشوهەوا یان رووکردنە وزە نوێبووەوەکان.