وهزارهتی گهنجینهی ئەمهریکا زیاتر لە 20 کەسایەتی و دامەزراوە دەخاتە لیستی سزاکانییەوە
K24 - هەولێر:
ئهمڕۆ (چوارشهممه 29ـی تشرینی دووهمی 2023) وەزارەتی گەنجینەی ئەمهریکا بڵاویكردهوه، زیاتر لە 20 کەسایەتی و دامەزراوە بە تۆمەتی ئهنجامدانی ئاسانکاری دارایی بۆ ئێران سزادران.
ئاشکراشی دەکات، ئەو کەسایەتی و دامەزراوانە ئاسانکاری داراییان بۆ وەزارەتی بەرگری، دەستەی گشتی هێزە چەکدارەکان و سوپاسی قودس ئێران کردووە.
ئاماژەی بەوەشدا، ئێران لەڕێگەی تۆڕێک کە لە چەندین کۆمپانیای بیانی پێکدێت، چەندین ملیار دۆلار کۆدەکاتەوە، تا گرووپی وەک حەماس و حزبوڵڵا پارەداربکات و سەقامگیری ناوچەکە تێکبدات.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمهریکا پابەندبوونی وڵاتەکەی لە ئاشکراکردنی هاوبەشانی سوپای ئێران و تێکدانی سەرچاوە داراییەکانی ئەو سوپایە دووپات دەکاتەوە.
رۆژی (17ـی تشرینی دووەمی 2023) وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، شەش کەسیایەتی کە سەر بە گرووپی میلیشیای هاوپەیمانی ئێرانن، لە پشت هێرشەکانی ئەم دواییانهن کە کراوانە سەر بنکە و بارەگاکانی ئەمەریکا لە عێراق و سووریا، کە لە ئێرانەوە راهێنانیان پێدەکرێت و پارەدار دەکرێن، سزادران.
لەدوای پەرەسەندنی ململانێکان لەنێوان ئیسرائیل و حەماس، گرووپ و هێزە چەکدارییەکانی نزیک لە ئێران، چەند جارێک هەڕەشەیان لە هێزەکانی ئەمەریکا کردووە و لەبەرانبەریشدا، گوتەبێژی پنتاگۆن، پات رایدەر رایگەیاندبوو، ژمارەی فڕۆکە جەنگییەکانیان لە ناوچەکە زیاد دەکەن، هەروەها دوای هێرشەکانی سەر عێراق و سووریا رێوشوێنی پێویست دەگەرنەبەر.