هەڵبژاردنی ژوورە بازرگانی و پیشەسازییەکانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت

بەڕێوەچوونی پڕۆسەی دەنگدان بۆ ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر (وێنە: هۆشمەند سادق - کوردستان24)

K24 - هەولێر

هەڵبژاردنی ژوورە بازرگانی و پیشەسازییەکانی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد؛ 86 کاندید هەن و 46ـیان هەڵدەبژێردرێن. ئەوانەی ناسنامەی بازرگانییان هەبێت، دەتوانن بەشداری لە هەڵبژاردنەکەدا بکەن. 

بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 30-11-2023، کاتژمێر 08:00 پڕۆسەی هەڵبژاردنی ژوورە بازرگانییە و پیشەسازییەکانی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد و تاوەکو کاتژمێر 05:00ـی ئێوارە بەردەوام دەبێت.

لە هەولێر، هەڵبژاردنی ژووری بازرگانی لە هۆڵی پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر، ژووری بازرگانی سلێمانی لە هۆڵی تەلاری هونەر، ژووری بازرگانی دهۆک لە هۆڵی کۆنفرانسی زانکۆی دهۆک و ژووری بازرگانی هەڵەبجەش لە هۆڵی لیام بەڕێوەدەچێت .

کاروان سوورچی، گوتەبێژی یەکێتیی ژوورە بازرگانی و پیشەسازییەکانی هەرێمی کوردستان بە کوردستان24ـی راگەیاند، "لە هەر چوار پارێزگای هەرێمی کوردستان، 29 هەزار و 684 بازرگان مافی دەنگدانیان هەیە و 86 کاندید هەن؛ لە هەولێر 33، سلێمانی 26، دهۆک 17 و لە پارێزگای هەڵەبجەش 10 کاندید هەن".

بڕیارە لە هەڵبژاردنەکاندا 13 ئەندامی ئەنجوومەنی ژووری بازرگانی لە پارێزگای هەولێر، 13 لە سلێمانی، 11 لە دهۆک و 9 ئەندامیش لە پارێزگای هەڵەبجە هەڵبژێردرێن و بە ستافێکی نوێوە کارەکان ببەن بەڕێوە.

لەبارەی ئەوەی کێ دەتوانێت بەشداری لە هەڵبژاردنەکەدا بکات، گوتەبێژی یەکێتیی ژوورە بازرگانی و پیشەسازییەکان رایگەیاند، "پلەبەندی لە ناسنامەی بازرگانان هەیە؛ پلە نایاب، پلە یەک، دوو و سێمان هەیە. بۆ نموونە ئەوەی شوێنێکی فرۆشتنی جلوبەرگی هەیە، ناسنامەی پلە سێی پێ دەدرێت، ئەوانەی وەبەرهێنەریشن و هەژمارە بانکییەکەیان پارەی باشی تێدایە، بە بازرگانی پلە یەک و نایاب دادەندرێن". گوتیشی، "هەر بازرگانێک لە ساڵی 2023 ناسنامەکەی نوێکردبێتەوە، دەتوانێت دەنگ بدات".

بە گوتەی کاروان سوورچی، "بۆ هەڵبژاردنی هەردوو ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و سلێمانی، هەر دەنگدەرێک نابێت لە حەوت دەنگ کەمتر و لە 17 دەنگ زیاتر بدات؛ لە دهۆک نابێت لە شەش کەمتر و لە 11 دەنگ زیاتر بدات؛ لە هەڵەبجەش دەنگدەر نابێت لە چوار دەنگ کەمتر و لە نۆ دەنگ زیاتر بدات".

دواین هەڵبژاردنی ژوورە بازرگانی و پیشەسازییەکانی هەرێمی کوردستان لە 16-4-2006 کراوە. بڕیارە لە دوای هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجوومەن؛ سەرۆک و دوو جێگر بۆ سەرۆک لەنێوان ئەندامانی ئەنجوومەن هەڵبژێردرێن.

لەبارەی کاتی دەستپێکردنی پڕۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکانیش، سوورچی ئاماژەی بەوە دا، "پڕۆسەی دەنگدان تاوەکو کاتژمێر 05:00ـی ئێوارە بەردەوام دەبێت. ئەگەر زانیمان بازرگانی زیاتر بەشداردەبێت و بەهەر هۆکارێک نەیتوانیوە لەکاتی خۆیدا بەشداربێت، لەوانەیە پڕۆسەکە بۆ ماوەیەک درێژبکرێتەوە، بۆ ئەوەی هەموو بازرگانان بتوانن بەشداریی بکەن. دواتریش پڕۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکان دەستپێدەکات".