خالید شوانی: ده‌بێ كورد له كه‌ركووك كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی خۆسه‌پێنی شاره‌كه بهێنێت

K24 – هەولێر:
وه‌زیری دادی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات ده‌كرێت له‌گه‌ڵ پارتی و هه‌ر پارتێكی دیكه‌ی كوردی له كه‌ركووك یه‌كڕیز بن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن پۆسته كارگێڕییه‌كانی شاره‌كه وه‌ربگرنه‌وه و كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی خۆسه‌پێن بهێنن.
خالید شوانی، وه‌زیری دادی عێراق له به‌رنامه‌ی (ئێكس) كه له‌لایه‌ن كۆڤان عزه‌ت له كوردستان24 پێشكه‌ش ده‌كرێت، رایگه‌یاند، به‌رنامه‌ی هه‌موو حزبه كوردییه‌كان به‌تایبه‌تی له كه‌ركووك، به‌رنامه‌ی به‌یه‌كه‌وه‌ژیانه و بۆ هه‌موو پێكهاته‌كانی شاره‌كه، به‌ڵام هه‌ندێك وایان لێ كردووه، بارودۆخی هه‌ڵبژاردنه‌كان ببێته بابه‌تێكی نه‌ته‌وه‌یی، به‌شێوه‌یه‌ك لایه‌نێكی دیاریكراو كه خۆی به‌سه‌ر شاره‌كه‌دا سه‌پاندووه، به به‌رنامه‌ڕێژییه‌وه كار بۆ باڵاده‌ستی نه‌ته‌وه‌كه‌ی ده‌دات و وه‌ك سه‌رده‌می رژێمی به‌عس، ده‌ستی به ته‌عریبكردنی شاره‌كه و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری كردووه و دیمۆگرافیای شاره‌كه ده‌گۆڕن و تێیدا مافی پێكهاته‌كانی دیكه به‌تایبه‌ت كورد پێشێل ده‌كه‌ن.
خالید شوانی سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، بۆ ره‌واندنه‌وه و پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و پڕۆسه‌ی دژ به كورد له كه‌ركووك، كورد ده‌بوو یه‌كڕیز و یه‌كلیست بێت. گوتیشی، هێشتا له سه‌ره‌تای هه‌ڵمه‌ته‌كانی بانگه‌شه‌كردنن بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان، بۆیه كات ماوه هێز و لیسته كوردییه‌كان ته‌با بن و یه‌كڕیز بن، بۆ ئه‌وه‌ی كورد له كه‌ركووك ده‌سه‌ڵاتی بۆ بگه‌ڕێته‌وه، كه له "بارودۆخێكی تایبه‌تدا" لێی وه‌رگیراوه‌ته‌وه و به‌م هۆیه‌وه‌ش سته‌می لێ ده‌كرێت.
وه‌زیری دادی عێراقی كه خۆی له بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكی شاری كه‌ركووكه باسی له‌وه‌ش كرد، به پێویستی زانی جارێكی دیكه نه‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر هۆكاره‌كانی دروستنه‌بوونی یه‌كلیستی به‌تایبه‌ت له‌نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان. جه‌ختیشیكرده‌وه له ئێستادا ئه‌ركی پارتی و یه‌كێتی و هه‌موو هێزه كوردییه‌كانی دیكه‌یه كوردستانی و كه‌ركووكییانه بیر بكه‌نه‌وه و كار بكه‌ن بۆ سه‌ركه‌وتنی كورد له شاره‌كه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌مووان هانی هاووڵاتییان بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری له پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بكه‌ن و بچنه سه‌ر سندووقه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگ بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی واقیعی سه‌پێندراوی ئێستای كه‌ركووك بگۆڕن.
خالید شوانی دڵنیایی دا كورد له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا ده‌توانێت پۆستی پارێزگاری كه‌ركووك به‌ده‌ستبهێنێته‌وه، هه‌روه‌ها به لایه‌وه گرنگ دوای وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی پارێزگار، چۆن شاره‌كه به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن؟ به‌تایبه‌ت دووباره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵه و كه‌موكوڕانه‌ی له شێوازی ئیداره‌دانی شاره‌كه هه‌یانبووه. گوتیشی، كورد به گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ پۆسته كارگێڕییه‌كانی كه‌ركووك، به‌شداری به هه‌موو پێكهاته‌كانی دیكه ده‌كات. هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، كورد به پێچه‌وانه‌ی عه‌ره‌ب و توركمان، باوه‌ڕی به سڕینه‌وه‌ی ئه‌وان نییه، وه‌ك ئه‌وان كه باوه‌ڕیان به سڕینه‌وه‌ی كورد هه‌یه، به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ندێك ده‌سه‌ڵاتداری عه‌ره‌ب له كه‌ركووك و ته‌نانه‌ت له عێراقیش ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی عه‌لی كیمیایی-یان هه‌بێت، خراپتر به كورد ده‌كه‌ن!
به بۆچوونی خالید شوانی چۆن زه‌وییه‌كانی كورد له كه‌ركووك له سه‌رده‌می رژێمی به‌عس به یاسا زه‌وت كراوه و له كورد سه‌ندراوه، به‌هه‌مان شێوه‌ش ده‌بێت ئه‌و بابه‌ته به یاسا بۆ كورد بگه‌ڕێندرێته‌وه. گوتیشی، ماوه‌یه‌كی زۆری پێچووه تاكو باوه‌ڕ به عه‌ره‌به‌كان بهێنن به‌تایبه‌ت له حكومه‌ت كه زه‌وییه‌كانی كه‌ركووك بۆ خاوه‌نه‌كانیان بگه‌ڕێته‌وه و به‌م نزیكانه ئه‌و بابه‌ته چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
ناوبراو هه‌روه‌ها پێی وابوو كوردی كه‌ركووك ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی نییه ململانێی یه‌كدی بكات، چونكه له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی مه‌ده‌نی و سه‌ربازی و خودی پێكهاته‌كانی دیكه‌ی شاره‌كه ململانێی هه‌یه. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به پێویستی زانی پارتی و یه‌كێتی هه‌ر چی هێزیان هه‌یه كار بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كورسییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك زیاد بكه‌ن و بتوانن زۆرینه‌ی كورد له ئه‌نجوومه‌نه‌كه بسه‌لمێنن. دووپاتیشی كرده‌وه، له یه‌ك كاتدا بۆ كورد ده‌رفه‌ت و مه‌ترسییه‌ك هاتووه‌ته پێش، به‌شێوه‌یه‌ك دره‌فه‌ته كه كورد بتوانێت له رێگه‌ی پرۆسه‌یه‌كی دیموكراسییه‌وه ده‌سه‌ڵاتی شاره‌كه‌ی وه‌ربگرێته‌وه، هاوكات مه‌ترسیشه به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر پارته كوردییه‌كان نه‌یانتوانی براوه بن و به‌رپرسیاریه‌تێكی گه‌وره‌ی مێژوویی هه‌ڵده‌گرن.
خالید شوانی سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشایه‌وه كه له پشته‌وه‌ی راكان جبووری (پارێزگاری سه‌پێندراوی كه‌ركووك)ـوه، ستافێكی گه‌وره له‌ناو كه‌ركووك و له ده‌ره‌وه‌ی كه‌ركووك و له‌ناو وڵاتانی دراوسێوه هه‌یه، به‌رنامه‌ی بۆ داده‌نێن و به وردی ئیشی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن و ئه‌ویش جێبه‌جێی ده‌كات. گوتیشی، هه‌موو پاره و دارایی كه‌ركووك ئێستا بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌پێناو به‌هێزكردنی پێكهاته‌ی عه‌ره‌بی له‌ناو ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای شاره‌كه به‌كاردێت. نه‌یشیشارده‌وه كه تاقمێكی گه‌وره‌ی سوننه له پشته‌وه‌ی راكانن و به‌رنامه‌ی دژه‌كوردی پێ جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و له‌ناو شۆڤێنیزمی شیعه‌یشه‌وه پشتیوانی هه‌مان ئه‌و سیاسه‌ته ده‌كه‌ن.