دوو یاریزانی یانه‌ی زاخۆ ده‌چنه ریزه‌كانی زێره‌ڤانی
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست كوردستان24 كه‌وتووه، یانه‌ی زێره‌ڤانی گفتووگۆیه‌كانی له‌گه‌ڵ دوو یاریزانی یانه‌ی زاخۆ ده‌ست پێكردووه.
عه‌بدولره‌زاق حه‌یده‌ری هێرشبه‌ر و عومه‌ر بیبیۆی ناوه‌ڕاستكار، پێشتر له خولی كوردستان و عێراقدا یارییان بۆ یانه‌ی زاخۆ كردووه، ئه‌م دوو یاریزانه بوونه‌ته ئامانجی یانه‌ی زێره‌ڤانی بۆ وه‌رزی نوێ.
كوردستان24 زانیویه‌تی كه له ئێستادا هه‌ردوو یانه له پێناو گواستنه‌وه‌ی ئه‌م دوو یاریزانه خه‌ریكی رێككه‌وتن و گفتووگۆن.
یانه‌ی زێره‌ڤانی بۆ وه‌رزی 2016 ـ 2017ـی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان، ستافێكی راهێنه‌ری نوێی هێناوه، له دوو رۆژی رابردووش كڕینی دلێر حاته‌می گۆڵپارێزی شاری هه‌ولێر، هاوڕێ جه‌لال له سلێمانییه‌وه و عامر ئیسماعیل ـیش له یانه‌ی گاره‌وه په‌یوه‌ندیان به یانه‌ی زێره‌ڤانییه‌وه كردووه.