فەتح-ی فهلهستین له دژی ئێران دهوهستێتهوه
بههۆی ئهم وێنهیهوه
K24 - ههولێر:
بزووتنەوەی فەتحی فەلەستینی، ئێران بە لێكترازانی ریزەكانی خەڵكی فەلەستین تۆمەتبار دەكات.
بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی نەتەوەیی فەلەستین، فەتح، وەڵامی لێدوانەكانی ڕاوێژكاری وەزیری دەروەی ئێران دەداتەوە و دەڵێت، لێدوانی بەرپرسانی ئێران لە كاردانەوە بە كۆبوونەوەی مەحموود عەباس سەرۆكی دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین و مەریەم رەجەوی سەرۆكی رێكخراوی موجاھدینی خەڵقی ئێران، كاردانەوەی سیاسەتی كاولكەرانەی ئێرانە لە ناوچەكەدا.
بزووتنەوەی فەتح لە بەیاننامەیەكدا كە لە لایەن كۆمیتەی باڵای چاپەمەنییەكان و فەرهەنگی ئەو بزووتنەوەیەوە بڵاو كراوەتەوە، كۆماری ئیسلامی ئێران بە دەستێوەردان و نانەوەی دووبەرەكی لە فەلەستین تۆمەتبار دەكات و رایدەگەیەنێت، كەسێك كە ڕیزەكانی گەلی فەلەستینی لێك ترازاندووە ، مافی ئەوەی نیە باس لە ئامانجەكانی گەلی فەلەستین بكات.
پێشتر حوسێن شێخولئیسلامی راوێژكاری وەزیری دەرەوەی ئێران لە كاردانەوەیەكدا، مەحمود عەباسی بە سیخوڕ و بەكرێگیراوی ئەمریكا ناوبردبوو.