ئەوروپا گەمارۆی سەر 3 كۆمپانیای ئێرانی ھەڵدهگرێت
K24 - ههولێر:
یەكیەتی ئەورووپا رایگەیاندووە، 3 كۆمپانیای ئێرانی لە بواری گواستنەوە و گەیاندنی دەریایی، بە حوكمی دادگای گشتیی یەكیەتی ئەورووپا، لە لیستی گەمارۆكانی ئەو یەكیەتییە ھێنرانە دەرەوە.
ئەو 3 كۆمپانیایە بەھۆی پەیوەنییان لەگەڵ بازرگانیكردن بە چەكی كۆمەڵكوژەوە لە ساڵی 2008ەوە خرابوونە لیستی گەمارۆكانی یەكیەتی ئەورووپا و ھەرچەندە دادگای گشتیی ئەورووپا ساڵی 2013 داوای ھەڵگرتنی گەمارۆی سەر ئەو كۆمپانیانەی كردبوو بەڵام یەكیەتی ئەورووپا دژی ئەو بڕیارە داوای بەردەوامی گەمارۆكانی كردبوو.
لەگەڵ تێپەڕینی یەكساڵ بەسەر رێككەوتنی ناوەكی ئێران و وڵاتانی رۆژئاوا، ھێشتا گەمارۆكانی سەر ئەو وڵاتە بەردەوامن و ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوەكیش ئێران بە پێشێلكردنی رێككەوتنەكان تۆمەتبار دەكات.