هێزەکانی ئەمەریکا شوێنی هەڵدانی مووشەکەکان لە عێراق ئاشکرا دەکەن

K24 – هەولێر
فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمەریکا، شوێنی هەڵدانی مووشەکەکان لە عێراق ئاشکرا دەکات و بۆ بەرپرسانی عێراقی دەنێرێت بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوە بکەن.
لە راگەیەندراوێکدا فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمەریکا ئاشکرای کرد، بەرەبەیانی 3ی ئەم مانگە، 15 مووشەکی 122 ملیمەتری لە خاکی عێراقەوە ئاڕاستەی بنکەی هێزەکانیان لە ناوچەی رومێلانی سووریا کراون، بەڵام هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی و ماددەی لێنەکەوتووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە رێگەی درۆنەوە شوێنی هەڵدانی مووشەکەکانیان دیاریکردووە و بۆ بەرپرسانی عێراقییان ناردووە تا لێکۆڵینەوەی لێ بکەن.
فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەشداوە، لەو شوێنەی هێرشەکەی سەر رومێلان ئەنجامدراوە، تانکەرێکی پڕ لە سووتەمەنی درۆزراوەتەوە کە ئامادەکراوە بۆ هەڵدانی 20 مووشەکی دیکە.
ئەمەش دوای ئەوەدێت شەوی 3/12/2023، هێزەکانی ئەمەریکا لە رێگەی فڕۆکە بنکەیەکی گرووپە چەکدارەکانی حەشدی شەعبی لە سنووری شارۆچکەی دووبزی سەر بە شاری کەرکووک کردە ئامانج، بەگوێرەی زانیارییەکان ئەو بۆردومانەی هێزەکانی ئەمەریکا لەکاتێکدا بووە هێزە چەکدارەکان سەرقاڵی ئامادەکاری بوون بۆ هێرشی درونی.
رۆژی دووشەممە (4ـی کانوونی یەکەمی 2023) فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمەریكا (سێنتكۆم) رایگەیاند، لە کەرکووک هێزەکانی هاوپهیمانان هێرشیان كردهسهر پێنج چهكدار کە ئامادهكارییان بۆ هێرشێكی درۆنی دهكرد.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، هێزهكانی هاوپهیمانان بۆ بهرگریكردن له خۆیان له رێگهی درۆنهوه وهڵامی هێرشهكهیان دایهوه و له هێرشهكهدا ههر پێنج چهكدارهكه كوژران و درۆنهكهش تێكشكێندرا.
هەر لەو راگەیەندراوەدا، فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمەریكا ئاشکرایکردووە، پێشوهخته هێزهكانی عێراقیان له هێرشهكه ئاگادارکردووەتەوە، جەخییش دەکاتەوە، بەردەوام دەبن لە پاراستنی هێزەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانان لە دژی هێرشەکان.