شرۆڤه‌كارێكی سیاسی: سوپای عێراق و پێشمه‌رگه توانای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعشیان هه‌یه
K24 – هەولێر:
محەممەد حەسەن ساعدی شرۆڤەکاری سیاسی عێراقی به كوردستان24ـی راگه‌یاند، "پێویسته هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق بكشێنه‌وه، چونكه سوپای عێراق و پێشمه‌رگه توانای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعشیان هه‌یه".
ساعدی هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، له ئێستادا سوپای عێراق سوپایه‌كی به‌هێزه و ده‌توانێت پارێزگاری له‌خۆی بكات و ده‌كرێت سوپای ئه‌مه‌ریكا له عێراق بكشێته‌وه.
ئه‌و شرۆڤه‌كاره سیاسییه ده‌شڵێت: "ئێمه بینیمان كه سوپای عێراق له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه رووبه‌ڕووی داعش بوونه‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له ئێستادا داعش له‌هه‌ندێك شوێن ماوه، به‌ڵام سوپای عێراق و پێشمه‌رگه توانای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعشییان هه‌یه".
محەممەد حەسەن ساعدی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌عێراق و هه‌روه‌ها دووباره هاتنه‌وه‌یان سوودی بۆ عێراق نه‌بوو، پێویسته هاوپه‌یمانان و ئه‌مه‌ریكا خاكی عێراق جێبهێڵن.
رۆژی 26ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) رۆژنامه‌ی(The Washington Post) ـی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكرده‌وه، جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بیر له لێدانی گورزێك له گرووپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئێران ده‌كاته‌وه كه له عێراق و سووریا هێرش بۆ سه‌ر هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی ئه‌نجامده‌ده‌ن.
له‌وه‌ته‌ی ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا هێزه شه‌ڕكه‌ره‌كانی له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست زیاتر كردووه، كۆمارییه‌كانی كۆنگرێس داوا له بایدن ده‌كه‌ن وه‌ڵامی توندی گرووپه‌كانی سه‌ر به ئێران بداته‌وه.