ستاربەکس لە ماوەی 20 رۆژدا 12 ملیار دۆلار زیانی بەرکەوت

ستاربەکس
ستاربەکس

K24 - هەولێر

بەهۆی مەترسی وەبەرهێنەران لە کەمبوونەوەی فرۆش، ستاربەکس بەردەوامە لە تۆمارکرکردنی زیانەکان. تەنیا لە 20 رۆژی رابردوو 12 ملیار دۆلار زیان بەر کۆمپانیاکە کەوتووە.

بە گوێرەی داتاکان، پشکی کۆمپانیاکە بە رێژەی زیاتر لە سەدا 1 دابەزیوە، کە ئەوەش گەورەترین زیانە لە دوای ساڵی 1992ـەوە کە کۆمپانیاکە لە بۆرسە تۆمارکرا.

لە هەمان کاتدا لە 16 مانگی رابردووەوە کۆمپانیای ستار بەکس سەدا 10ـی بەهاکەی لە دەستداوە، کاتتێک هەزاران کارمەندی کۆمپانیاکە لە ئەمەریکا دەستبەرداری کارەکانیان بوون.

هەروەها کارمەندان لە سەدان لقی ستاربەکس لە ئەمەریکا رژانە سەر شەقامەکان و داوا دەکەن دۆخی گوزەرانیان باش بکرێت.

بەهۆیەوە بەهای بازاڕی کۆمپانیاکە لە 20 رۆژدا زیاتر لە 12 ملیار دۆلار دابەزی.

Fly Erbil Advertisment