عێراق.. داوا دەکرێت لەپێناو بەشداریی سەدر هەڵبژاردن دوابخرێت

K24 - هەولێر
ئه‌مینداری گشتی گردبونه‌وه‌ی نه‌وه‌كانی عێراق داوا ده‌كات له‌پێناو به‌شداری سه‌درییه‌كان، هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان چه‌ند مانگێك دوابخرێت.
محه‌مه‌د سه‌عدون سه‌یهود، ئه‌مینداری گشتیی گردبوونه‌وه‌ی نه‌وه‌كان له عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بوونی ره‌وتی سه‌در له گۆڕه‌پانی سیاسی و به‌شدارییان له هه‌ڵبژاردنه‌كان، گڕوتین و سه‌نگێكی گه‌وره به پرۆسه‌كه ده‌دات.
سه‌یهود ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، به‌شداری نه‌كردنی سه‌درییه‌كان له هه‌ڵبژاردن "ده‌بێته هۆی له‌ده‌ستدانی هاوسه‌نگی له پڕۆسه‌ی سیاسی، چونكه به‌شێكی گرنگی پرۆسه‌ی سیاسین له وڵات‌دا، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هیوادارن هه‌ڵبژاردن چه‌ند مانگێك دوابخرێت تاوەكو بڕوا به سه‌درییه‌كان بهێنرێت به‌شداری له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا بكه‌ن".
بڕیارە رۆژی 18ـی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق بێجگە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت. زیاتر لە 23 ملیۆن و 368 هەزار کەس دەتوانن لەم هەڵبژاردنەدا دەنگ بدەن.
بەگوێرەی ئامارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراقیش، بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق، ناوەندەکانی دەنگدان و وێستگەکان لەلایەن فەرمانبەرانی دەوڵەت و خوێندکارانی زانکۆ و دەرچووان بەڕێوەدەبرێن كه ژماره‌یان 214 هەزار و 595 کارمەندە.
لەبارەی ژمارەی کورسی ئەنجوومەنی پارێزگاکان، لە یاسای ژمارە (4)ـی ساڵی 2023 کە تایبەتە بە هەموارکردنەوەی سێیەمی یاسای هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق و ئەنجوومەنی پارێزگاکانی ژمارە (12)ـی ساڵی 2018، زۆرترین کورسی لە بەغدای پایتەختە بە 49 کورسی و دوای ئەویش پارێزگای نەینەوا دێت بە 26 کورسی و پارێزگای بەسرەش 22 کورسی هەیە و پارێزگای کەرکووکیش 15 کورسی هەیە. بەشێوەیەک، کۆی گشتی ژمارەی کورسی ئەنجوومەنی هەر 15 پارێزگاکە بریتییە لە 275 کورسی و 75 کورسییان تایبەتە بە کۆتای ئافرەتان.