سووده ته‌ندروستییه‌كانی جاتره بۆ مرۆڤ

K24 – هەولێر:
جاتره (زه‌عته‌ر) یه‌كێكه له گیابههاراتییهكان و له‌پاڵ سووده ژینگه‌ییه‌كانی چه‌ندین سوودی ته‌ندروستی بۆ مرۆڤ هه‌یه به‌تایبه‌تی وشككردنه‌وه و كوڵاندنی به ساده‌یی و خواردنه‌وه‌ی گیراوه‌كه‌ی هاوشێوه‌ی چا و قاوه و نیسكافێ، كه مرۆڤ به به‌كارهێنانی چه‌ندین سوودی ته‌ندروستی بۆ هه‌موو به‌شه‌كانی جه‌سته‌ی لێ ده‌بینێت.
جاتره ده‌وڵه‌مه‌نده به مادده و كانزاكانی وه‌ك مه‌گنیسیۆم، كالیسیۆم و ئاسن و ڤیتامینه‌كانی وه‌ك ((A, B, C, B6 و چه‌ندین پێكهاته‌ی دیكه‌ی به‌سوود بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ.
سووده‌كانی جاتره بۆ سنگ
جاتره به‌هۆی ئه‌وه‌ی مادده‌ی تیمۆل (Tyymol)ـی تێدایه یارمه‌تیده‌ره بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌وكردنی سییه‌كان به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی ره‌بۆیان هه‌یه و دژه‌ئۆكسانێكی به‌هێزه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی زیانه‌كانی ئۆكسانی خانه‌كان كه له ره‌گه ئازاده‌كانه‌وه به‌رهه‌م دێن.
سووده‌كانی بۆ سووتانه‌وه و كڕانه‌وه‌ی قورگ
جاتره یارمه‌تیده‌ره بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مادده‌ی مڵ (چڵم و به‌ڵغه‌م) كه ده‌وری هۆبه‌ی سییه‌كان ده‌ده‌ن، هه‌روه‌ها دژه گرژبوونیشه و توندی كۆكه كه‌م ده‌كاته‌وه و هه‌ناسه خۆش ده‌كات و بۆریی سییه‌كان ده‌كاته‌وه، به‌مه‌ش هه‌ناسه‌ی مرۆڤ له لووت و گه‌روویه‌كی به ئاسانی هاتووچۆ ده‌كات.
سووده‌كانی گیراوه‌ی جاتره و مێخه‌ك
هه‌ر یه‌ك له جاتره و مێخه‌ك (قه‌رنه‌فل) دوو پێكهاته‌ی پڕ له ره‌گه‌زه خۆراكییه‌كان و ره‌گه‌زه خۆپارێزییهكانن، به‌كارهێنانیان به‌یه‌كه‌وه و به كوڵاوی به‌هایه‌كی خۆراكی ده‌وڵه‌مه‌ندییان هه‌یه، به‌تایبه‌ت كه ئه‌و دووانه دژه‌ئۆكسانێكی به‌رزی وه‌ك ئۆجینۆل و تایمۆڵ-یان تێدایه و ده‌وڵه‌مه‌ندیشن به زه‌یتی بنه‌ڕه‌تی كه رێگری له گه‌شه‌كردنی خانه‌كانی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك ده‌ده‌ن.
سووده‌كانی بۆ گه‌ده
جاتره چه‌ندین سوودی سه‌ره‌كی و لاوه‌كی بۆ گه‌ده هه‌یه به‌تایبه‌ت كه هه‌وكردنی گه‌ده كه‌م ده‌كاته‌وه و ته‌ندروستی ریخۆڵه‌كان به‌هێز ده‌كات نه‌خاسمه له‌میانی باشتركردنی هاوسه‌نگی یهكتریای ناو ریخۆڵه‌كان، هاوكات بوونی تیمۆڵ له پێكهاته‌ی جاتره‌دا دژهبهكتریایهكی زۆری تێدایه و گه‌ده و ریخۆڵه‌كان له ڤایرۆسی ژه‌هراویبوونی خواردنه‌كان ده‌پاریزێت.
سووده‌كانی بۆ خۆ لاواز كردن
خواردنه‌وه‌ی كوپێكی رۆژانه‌ی گیراوه‌ی جاتره‌ی كوڵا یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی تێكڕای قه‌ڵه‌وی، به‌م دوواییانه توێژینه‌وه‌یه‌ك ده‌ریخستووه مادده‌ی تیمۆڵ كه له جاتره‌دا هه‌یه یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ توانه‌وه و به‌ڕیكردنی پاشه‌ڕۆی ئه‌و چه‌ورییه زیادانه‌ی له هه‌ندێك خۆراكی ده‌وڵه‌مه‌ند به چه‌وریدا هه‌یه و رێگری له كه‌ڵه‌كه‌بوونی چه‌ورییه‌كان و زیادبوونی هه‌ستیاری لیپیتان و ئه‌نسۆلین ده‌كات، كه ده‌بنه هۆی زیادبوونی كێش.
سووده‌كانی بۆ گرفته سێكسییه‌كان
گیراوه‌ی جاتره به كوڵاوی چه‌ندین سوودی گشتی بۆ لایه‌ن و ئاره‌زووی سێكسی هه‌یه به‌تایبه‌ت له پیاواندا ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو ئه‌و گیراوه‌یه به به‌رنامه به‌كاربهێنێت. جاتره هۆكاره بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ندییه ژه‌هراوییه‌كانی مالیران (Myleran) به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر ته‌ندروستی تۆوی پیاوان. هه‌روه‌ها هۆكارێكی سه‌ره‌كییه بۆ باشتكردنی هۆڕمۆنی تێستۆسیرۆن له جه‌سته‌ی پیاوان، كه ئه‌م هۆڕمۆنه به‌هه‌مان شێوه به‌هۆی خواردنی هێلكهیشهوه به‌تایبه‌تی له شه‌واندا باشتر ده‌بێت. به‌گشتیش ده‌بێته هۆی به‌هێزبوونی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی تۆوی پیاوان و پڕۆسه‌ی (ره‌پبوون)ـی چووك خێراتر و به‌هێزتر ده‌كات و هه‌وكردنی چووك و گورچیله و میزه‌ڕۆ چاره‌سه‌ر ده‌كات.