به‌ره‌ى توركمانى: راپرسى مافى خه‌ڵكى كه‌ركوكه
به‌ره‌ى توركمانى له كه‌ركوك رايگه‌ياند، خه‌ڵكى كه‌ركوك مافى خۆيانه چاره‌نووسيان ده‌ستنيشان بكه‌ن، جا بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر هه‌رێمى كوردستان يان وه‌ك هه‌رێمێكى سه‌ربه‌خۆ بژيان ياخود وه‌ك پارێزگايهكى سه‌ر به به‌غدا بمێننه‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
به‌ره‌ى توركمانى له كه‌ركوك رايگه‌ياند، خه‌ڵكى كه‌ركوك مافى خۆيانه چاره‌نووسيان ده‌ستنيشان بكه‌ن، جا بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر هه‌رێمى كوردستان يان وه‌ك هه‌رێمێكى سه‌ربه‌خۆ بژيان ياخود وه‌ك پارێزگايهكى سه‌ر به به‌غدا بمێننه‌وه.
ئايدن مه‌عروف، به‌رپرس له به‌ره‌ى توركمانى، له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانييدا رايگه‌ياند، راپرسى مافى كورد و هه‌ر پێكهاته‌يه‌كى ديكه‌ى نه‌ته‌وه‌ييه.
گوتيشى: ئه‌نجامدانى راپرسى پێويستى به زه‌مينه‌سازى و راوێژ له‌گه‌ڵ لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان هه‌يه.
روونيشيكرده‌وه، ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنێك له نێوان هه‌موواندا نه‌كرێت، ئه‌نجامى راپرسى سوودى نابێت.
سه‌باره‌ت به كه‌ركوك گوتيشى: كهركوكييهكان مافى ته‌واويان هه‌يه كه چاره‌نووسى خۆيان هه‌ڵبژێرن.
له باره‌ى ئه‌و چاره‌نووسه‌وه گوتى: خه‌ڵكى كه‌ركوك خۆى ده‌بێت بڕيار بدات ئايا بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر هه‌رێمى كوردستان ياخود ببێته هه‌رێمێكى سه‌ربه‌خۆ يان وه‌ك پارێزگايهكى سه‌ر به به‌غدا بمێنێته‌وه.