جارێكی دیكه نرخی نه‌وت دابه‌زی
هێشتا له ئاستی نزمی چه‌ند رۆژی رابردوو به‌رزتره
K24 - هه‌ولێر:
له دوا ئاڵوگۆڕه‌كانی بازاڕه‌كاندا، ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه نرخی نه‌وت داشكا به‌ڵام هێشتا له ئاستی نزمی چه‌ند رۆژی رابردوو به‌رزتره.
به‌هۆكاری زۆری به‌رهه‌می نه‌وتی له بازاردا، نرخی نه‌وت داكشا و یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت به چل و چوار دۆلار و20 سه‌نت فرۆشراو هه‌روه‌ها یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مه‌ریكاش به چل و یه‌ك دۆلار و 90 سەنت مامەڵەی پێوە كرا.
ئه‌مه له كاتێكدا ، به‌كاریگه‌ری كه‌مبوونه‌وه‌ی نه‌وتی عه‌مباركراوی ئه‌مه‌ریكا، به‌های نه‌وت 3% زیادیكرد.
به گوێره‌ی ئاماره‌كانیش له هه‌فته‌ی رابردوودا، بۆ یه‌كه‌مینجار به‌رهه‌می نه‌وتی ئۆپێك گه‌یشته لوتكه‌ی مێژوویی خۆیی و سنووری سی و سێ ملیۆن و پێنج سه‌د هه‌زار به‌رمیلی تێپه‌ڕاند.