فڕۆكه‌كانی عێراق ده‌گه‌ڕێنه‌وه ئه‌وروپا
به‌هۆی مه‌رجی سه‌لامه‌تی پێشتر قه‌غه‌ده‌كرابوو
K24 - هه‌ولێر:
كۆمپانیای فڕۆكه‌وانی عێراقی رایگه‌یاند، هه‌ر یه‌ك له وڵاتانی سوید و دانیمارك و به‌ریتانیا رازیبوون رێگه بده‌ن به گه‌ڕانه‌وه‌ی فڕۆكه‌كانی عێراق بۆ فڕۆكه‌خانه‌كانیان.
عه‌بدولحسێن عه‌بتان وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی عێراق به وه‌كاله‌ت، رایگه‌یاند، له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا فڕۆكه‌كانی عێراق به‌ره‌و كۆپنهاگن و ستوكهۆڵم و له‌نده‌ن گه‌شت ده‌كه‌نه‌وه.
عه‌بتان ئه‌وه‌شی روونكردۆته‌وه، رێپێدانی ئه‌و وڵاتانه به فڕۆكه عیراقیه‌كان به‌مانای ئه‌وه نایه‌ت كه گه‌مارۆكانی سه‌ر هیڵی ئاسمانی عێراق هه‌ڵوه‌شابنه‌وه.
داواشی كرد هه‌وڵی ته‌واو بدرێت بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و گه‌مارۆیانه‌ی كه خراونه‌ته سه‌ر هیلی ئاسمانی ولاته‌كه‌ی.