لهسهر رهخنهگرتن سهرنووسهرێکی knn سزادرا و دهستی لهکارکێشایهوه
"پەنا بۆ هەموو رێگایەكی ناشەریفانە دەبەن بۆ ئەوەی درێژە بە گەندەڵی و تەكتەتول بازیەكەیان بدەن"
K24 - ههولێر
سهرنووسهرێکی تهلهفزیۆنی کهی ئێن ئێنی سهر به بزوتنهوهی گۆران بههۆی تهکهتولاتی ناو کهناڵهکهوه دهستلهکارکێشانهوهی خۆی لهو تهلهفزیۆنه راگهیاند و دهڵێ: "بڕیارمدا که رکابهری ئهو کهسانه نهکهم که لە ئاستی خۆمدا نایانبینم و پەنا بۆ هەموو رێگایەكی ناشەریفانە دەبەن بۆ ئەوەی درێژە بە گەندەڵی و تەكهتەتول بازیەكەیان بدەن".
رێبوار حهمه وهیس که ماوهی چوارساڵه لهو کهناڵه کار دهکات له نامهیهکدا لهسهر دهستلهکارکێشانهوهکهی ئاماژه بۆ ئهوه دهکات که لهسهر رهخنه سزادراوه و نووسیویهتی: "ئەوانەی لەسەر رەخنە لێگرتنیان سزایان بۆ من دەركرد، بۆ یەكجاریش جورئەتی ئەوەیان نەكرد رووبەروو قسەم لەگەڵ بكەن".
باسی لهوهشکردووه: "دوای لێکدانهوهی باش سوربووم لەسەر بڕیارەكەم و پێم وایە ركابەری كەسانێك نەكەم كە هەم لەرووی كاركردنەوە هەم لەرووی دڵسۆزییەوە لە ئاستی خۆمدا نایانبینم و پەنا بۆ هەموو رێگایەكی ناشەریفانە دەبەن بۆ ئەوەی درێژە بە گەندەڵی و تەكهتەتول بازیەكەیان بدەن".
دهقی نامهکه
لەم نوسینە كورتەدا ئەمەوێت چەند سەرنجێكی خۆم دەربارەی چوار ساڵی كاركردنم لە كەناڵی كەی ئێن ئێن و جێهێشتنی بۆ هاوڕێیان و برادەران، لەناوەوەو دەرەوەی كەناڵەكە بخەمە ڕوو، هەر لێرەشەوە سوپاسی هەموو ئەو كەسانە دەكەم لە ڕوانگەی خەمخۆرییان بۆ كەناڵەو لەبەرچاوگرتنی ئەرك و ماندوبونی من لەو كەناڵە هەوڵیاندا لە بڕیاری دەستلەكاركێشانەوەم پاشگەزببمەوەو بگەرێمەوە، بەڵام دوای لێكدانەوەیەكی باش گەیشتمە ئەو بڕوایەی چیتر نەگەڕێمەوە سەر ئەو مێژووەی لەو كەناڵە بۆ خۆم تۆماركردوەو خۆشەویستی ئەو برادەرانەشی بەدەستم هێناوە وەك خۆی بیهێڵمەوەو بۆ هەمیشە لە هەر شوێن و جێگەیەك بم پارێزگاری لێ بكەم.
بەشێك لە برادەران پێیان وابوو دەستلەكاركێشانەوەكەم پەلەكردنی پێوە دیاربوەو دەبوایە ئەو سزایەی دەركراوە بۆم قبوڵم بكردایە و بمایەتەوەو گۆڕەپانەكەم بۆ ئەو كەسانە چۆڵنەكردایە كە بەناشایستەیی پۆست و پلەیان لە كەناڵەكە وەرگرتوەو ركابەریم بكردنایە تاكو رەوشەكە بە بارێكی تردا دەگۆڕا. بەڵام دوای لێكدانەوەیەكی باش سوربوم لەسەر بڕیارەكەم و پێم وایە ركابەری كەسانێك نەكەم كە هەم لەرووی كاركردنەوە هەم لەرووی دڵسۆزییەوە لە ئاستی خۆمدا نایانبینم و پەنا بۆ هەموو رێگایەكی ناشەریفانە دەبەن بۆ ئەوەی درێژە بە گەندەڵی و تەكتەتول بازیەكەیان بدەن.
ئەوانەی لەسەر رەخنە لێگرتنیان سزایان بۆ من دەركرد، بۆ یەكجاریش جورئەتی ئەوەیان نەكرد رووبەروو قسەم لەگەڵ بكەن ، لەبەر ئەوەی هیچ گومانێكیان نەبوو لەسەر دڵسۆزی و كاركردنم لەو ماوەیەدا، ئەوەی بەرامبەر بە منیش كردنیان پەیامێك بوو بۆ هەموو كارمەندانی تری كەناڵەكە كە پابەندبوون بە دەوام و خۆماندوو كردن و دڵسۆزی هیچ بەهایەكی نیەو رێگەی تر هەیە بۆ مانەوە، چونكە خۆیان لەو رێگەیەوە گەیشتونەتە ئەو پلەو پۆستە.
ئەوەی جێی داخەو لێی پەشیمانم لەو چوار ساڵەی كاركردنم لە كەی ئێن ئێن ، رێزی كەسانێكم گرت و خۆم لەگەڵ ماندوو كردن كە شایەنیان نەبوو، هەروەها كەسانێكیش هەبوون، دەبوایە زۆر لەوە زیاتر رێزو خورمەتم بگرتنایە بەڵام وەك پێویست نەمتوانی، هەرچەندە بەخۆشحاڵیەوە لەو ماوەیەدا دڵی هیچ كەسێكم نەڕەنجاندوە.
زۆر شتی تر هەیە كە پێویستە بوترێت بەڵام هەڵیئەگەرم بۆ كات و رۆژی خۆی، بۆ هەمیشەش شانازی بەوەوە ئەكەم كە لەسەر رەخنەگرتن سزادرام نەك لەسەر شتی تر.
لەدوای ئەم نوسینەوە ئەو پەڕەیە بۆ هەمیشە دادەخەم كە لە كەی ئێن ئێن تۆمارم كردوەو لە هەر دەزگاو دامەزراوەیەكی تر دەرفەتی كاركردنم بۆ بڕەخسێت بەبێ دوو دڵی دەچم، ئەوەندەش سەرمایەی مەعریفیم لە پیشەكەی خۆمدا هەیە بتوانم خزمەتی زیاتر بكەم.
رێبوار حەمەوەیس
رۆژنامەنوس
