ھەناردەی نەوتی ھەرێمی كوردستان كەمیكردووە
به بهراورد به مانگی حوزهیران 57 ههزار بهرمیل كهمیكردووه
K24 - ههولێر:
وەزارەتی سامانە سرووشتیيەكانی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لەراپۆرتێكیدا بڵاویكردهوە، ئاستی ھەناردەی نەوتی ھەرێمی كوردستان لەرێگەی بەندەری جەیھانی توركیا, لەمانگی رابردوودا رۆژانە نزیكەی 57 ھەزار بەرمیل نەوت كەمیكردووە.
وەزارەتی سامانە سرووشتیيەكانی حكوومەتی ھەرێم لەراپۆتی مانگانەیدا بڵاویكردهوە، ئاستی ھەناردەی نەوتی ھەرێمی كوردستان بۆ بەندەری جەیھان لەمانگی تەموزی رابردوو رۆژانە گەیشتۆتە 457 ھەزارو 314 بەرمیل نەوت، ئەمە لەكاتێكدایە مانگی حوزهیران ھەناردەی نەوت گەیشتبوە 514 ھەزار بەرمیل نەوت رۆژانە.
وەزارەتی سامانە سرووشتیيەكان لەراپۆرتەكەیدا ئاماژەی بەوەشكردووە، كۆی نەوتی ھەناردەكراو لەمانگی تەمووزدا گەیشتووهتە زیاتر لە 14 ملیۆن و 176 ھەزار بەرمیل نەوت و نرخی یەك بەرمیل نەوتیش بە 32 دۆلارو 50 سەنت فرۆشراوە، ھەروەھا كۆی داھاتی نەوتیش لەمانگی تەموز گەیشتووهتە 389 ملیۆن و 757 ھەزار دۆلار.