جارێكی دیكه نرخی نه‌وت به‌رزبووه‌وه
K24 - ھەولێر
له دوا ئاڵوگۆڕه‌كانی بازاڕه‌كاندا، ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه نرخی نه‌وت به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆمار كرد و نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی جۆری پێوه‌ری برێنت گه‌یشته‌وه 44 دۆلار‌و 43 سه‌نت.
به‌كاری كه‌مبوونه‌وه‌ی نه‌وتی وه‌بازاڕخراو نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كاندا به‌رزبووه‌وه، نرخی نه‌وتی خاوی جۆری پێوه‌ری برێنت گه‌یشته‌وه سه‌رووی 44 دۆلار‌و یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی تیكساسیش به 41 دۆلار و 95 سەنت مامەڵەی پێوە كرا.
ئه‌مه له كاتێكدا به‌كاریگه‌ری كه‌مبوونه‌وه‌ی نه‌وتی یه‌ده‌گكراوی ئه‌مه‌ریكا، هه‌فته‌ی رابردوو نه‌وت نزیكه‌ی 4% به‌های خۆی به‌ده‌ست هێنایه‌وه، هاوكات به‌رهه‌می نه‌وتی وڵاتانی ئۆپیك به‌رده‌وامه له به‌رزبوونه‌وه‌دایە.