3714 قوتابی لە غەززە کوژراون
K24 – هەولێر :
وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی فەڵەستین ئاشکرای کردووە، سێ هەزار و 714 قوتابی لە کەرتی غەززە و کەناری رۆژئاوا بە بۆردومانەکانی ئیسرائیل کوژراون، پێنج هەزار و 700 قوتابی دیکەش هەر بەهۆی بۆردومانەکان بریدار بوون.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ( 14 ی کانوونی یەکەمی 2023 )، وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی فەڵەستین ئاشکرای کرد، لە رۆژانی سەرەتای بەرپابوونی جەنگی ئیسرائیل و حەماس کە لە 7 ی ئۆکتۆبەر دەستیپێکرد، سێ هەزار و 714 قوتابی لە کەرتی غەززە و کەناری رۆژئاوا بە بۆردومانەکانی ئیسرائیل کوژراون و، پێنج هەزار و 700 قوتابی دیکەش برینداربوون.
وەزارەتی پەروەردە و فێرکردنی فەڵەستین ئاماژەی بەوەشکردووە، جگەلە کوژران و برینداربوونی ئەو ژمارە زۆرەی قوتابیان، تا ئێستا 82 قوتابیش دەستگیرکراون.
وەزارەتەکە رایگەیاندووە، هەر بەهۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیل، تا ئێستا 209 مامۆستا و فەرمانبەری کارگێڕی لە کەرتی غەززە کوژراون و 619 ی دیکەش بریداربوون، زیاد لە 65 شیان دەستگیر کراون.
لە نوێترین زانیاریدا دەربارەی قوربانییەکانی جەنگی نیوان حەماس و ئیسرائیل، وهزارهتی تهندروستی فهڵهستین رایگەیاند: بههۆی هێرشه بهردهوامهكانی ئیسرائیلهوه ژمارهی كوژراوان بۆ 18 ههزار و 787 كهس بهرز بووهتهوه، هاوكات ژمارهی برینداران گهیشتووهته 50 ههزار و 897 كهس.
رۆژی 7ـی ئۆکتۆبەری 2023، چەکدارەکانی بزووتنەوەی حەماس هێرشێکی بەرفراوانیان کردە سەر ئیسرائیل، لە هێرشەکەدا زیاتر لە هەزار و 400 ئیسرائیلی کوژران و سەدانی دیکەش برینداربوون، هاوکات 240 هاووڵاتیی ئیسرائیل وەکو بارمتە لەلایەن حەماسەوە دهستبهسهر كران.
ههروهها بەگوێرەی ئاماری سوپای ئیسرائیل، لە دەستپێکی شەڕی غەززە لە 7ـی تشرینی یەکەمی ئهم ساڵهوه تا ئێستا 434 سەربازی ئیسرائیل کوژراون.
کارزان حەیدەر