ئه‌مڕۆ سۆلیڤان چاوی به مه‌حموود عه‌باس ده‌كه‌وێت
K24 – هەولێر :
به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مه‌ریكا ئاشكری ده‌كات، جه‌یك سۆلیڤان راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌مڕۆ هه‌ینی 15ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023 سه‌ردانی فه‌ڵه‌ستین ده‌كات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، سۆلیڤان له رامه‌ڵڵا چاوی به مه‌حموود عه‌باس سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتدارییه‌تی فه‌ڵه‌ستین ده‌كه‌وێت، پێكه‌وه تاووتوێی چاكسازییه‌كان ده‌سه‌ڵاته‌كانی ده‌سه‌ڵاتدارییه‌تی فه‌ڵه‌ستین ده‌كه‌ن.
دوێنێش سۆلیڤان رایگه‌یاند، به‌ری رۆژئاوا و كه‌رتی غه‌ززه له فه‌ڵه‌ستین پێسویستییان به‌وه هه‌یه ده‌سه‌ڵاتدارییه‌تی فه‌ڵه‌ستین ئیداره‌یان بدات.
دوێنێ ( 14 ی کانوونی یەکەمی 2023)، جه‌یک سولیڤان راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمه‌ریکا لە سەردانی بۆ ئیسرائیل، بنیامین نەتەنیاهو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل پێی گوت: لە جەنگمان بۆسەر بزووتنەوەی حەماس بەردەوام دەبن تا دەگەنە سەرکەوتن.
بەپێی راگەیاندراوێکی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین نەتەنیاهو بە جه‌یک سولیڤانی گەیاندووە کە هەڕەشەیەکی هەرێمی هەیە، بەتایبەتیش گرووپەکانی سەر بە ئێران وەکو ( حزبوڵڵا) لە لوبنان و گرووپی حوسییەکان لە یەمەن، لەگەڵ ئەوەش باسی لە دڵنیایی گەڕانەوەی بارمتەکانی لە دەستی حەماسدان.
لە بەرامبەردا، جه‌یک سولیڤان راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمه‌ریکا بە بنیامین نەتەنیاهوی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلی گوتووە، گرنگە جەنگی غەززە لە کاتێکی کەمتر وەکو هەفتە تەواو بکەن، نەوەک مانگ.