داعش 85 كه‌سی كوشت
سه‌دان خێزانی دیكه له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتندان
K24 – هه‌ولێر:
چه‌كدارانی داعش "85" هاوڵاتی سڤیلیان له قه‌زای حه‌ویجه كوشتووه.
فه‌رمانده‌یه‌كی حه‌شدی شه‌عبی ته‌ئكیدی كرده‌وه" ئه‌مڕۆ شه‌ممه چه‌كدارانی داعش "85" هاوڵاتی سڤیلیان له قه‌زای حه‌ویجه ی ڕۆژئاوای كه‌ركوك كوشتووه و سه‌دان خێزانی ناوچه‌كه‌ش ژیانیان له مه‌ترسیدایه و له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه ده‌ستگیر كراون و هه‌ڕه‌شه‌ی له سێداره‌دانیان له‌سه‌ره.
ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی حه‌شدی شه‌عبی كه به "ئه‌لمه‌عموری" ناسراوه گوتوویه‌تی" زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، كه كۆی ئه‌و كه‌سانه‌ی له سه‌ربڕخانه‌كانی داعشدا كوژراون، گه‌یشتووه‌ته "85" هاوڵاتی سڤیل، و ژماره‌یه‌ك له‌و هاوڵاتیانه ژن و منداڵن،جگه له‌وه‌ی سه‌دان خیزانی دیكه ڕاگیراون و هه‌ڕه‌شه‌ی له سێداره‌دانیان له‌سه‌ره.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه" ته‌رمی كوژراوه‌كان تا ئێستا له ده‌شته‌كاندا فڕێدراون و چه‌كداره‌كانی داعش ڕێگه ناده‌ن كه‌سوكاریان به خاكیان بسپێرن،بۆیه ئه‌وه‌ی له حه‌ویجه ڕووده‌دات، تاوانی كۆمه‌ڵكوژییه دژی هاولاتییه سڤیله‌كان.
ئه‌و بارودۆخه‌ی ناوچه‌كانی حه‌ویجه گه‌یشتووه‌ته ئاستێك زۆربه‌ی لایه‌نه سیاسی و سه‌ربازییه‌كانی ناوچه‌كه، داوا ده‌كه‌ن په‌له بكرێت له ده‌ستپێكردنی ئۆپراسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاره‌كه، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگه له‌و خوێنڕێژییه به‌رده‌وامه بگیرێت.