سامان به‌رزنجی: ژێرخانی نه‌خۆشخانه گشتییه‌كان به به‌راورد له‌گه‌ڵ نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌كان زۆر به‌هێزتره

K24 - هەولێر:
وه‌زیری ته‌ندروستی رایده‌گه‌یه‌نێت، كه‌رتی ته‌ندروستی كه‌رتێكی خزمه‌تگوزارییه و په‌یوه‌ندی به هه‌موو هاووڵاتی، ته‌مه‌ن و كاتێك هه‌یه. گوتیشی: "تاكو كه‌رتی ته‌ندروستی هه‌ره‌س نه‌هێنیت، ده‌بێت به‌رده‌وام پێ بدرێت". هاوكات ده‌شڵێت: "ژێرخانی نه‌خۆشخانه گشتییه‌كان به به‌راورد له‌گه‌ڵ نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌كان زۆر به‌هێزتره".
دكتۆر سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به ژووری هه‌واڵی كوردستان24ـی راگه‌یاند، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به گرنگییه‌وه ده‌ڕوانێته كه‌رتی ته‌ندروستییه‌وه، له‌كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم زۆر به روونی كه‌رتی ته‌ندروستی له پێشینه‌ی كاره‌كاندایه، به ئامانجی یه‌كسانی له گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی بۆ هه‌موو تاكێكی هه‌رێمی كوردستان.
سامان به‌رزنجی هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، ئێمه له چه‌ندین و ته‌وه‌ر و دۆسییه‌یه‌ك چاكسازیمان له كه‌رتی ته‌ندروستیدا كردووه، به‌ڵام گرنگترینیان لای ئێمه چاكسازیكردنه له سیسته‌می ده‌رمان، كه ماوه‌یه‌كی باشه ده‌ستمانپێكردووه، به‌و ئاراسته‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی نه‌خۆش بێت نه‌وه‌ك له‌سه‌ر حیسابی.
تایبه‌ت به سه‌ردانه‌كه‌ی سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی بۆ به‌ریتانیا، ناوبراو گوتی: "كه‌رتی ته‌ندروستی له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو جیهان یه‌ك پره‌نسیپ و دروشم و ئامانجی هه‌یه، بۆیه دروستكردنی په‌یوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی و وه‌رگرتنی شاره‌زایی له وڵاتانی پێشكه‌وتوو جێگه‌ی بایه‌خی ئێمه‌یه، له‌ماوه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زۆر سوودمان له‌و جۆره په‌یوه‌ندییانه وه‌رگرتووه، ئه‌مساڵیش له به‌ریتانیا ده‌ستپێشخه‌رییه‌كمان له‌گه‌ڵ رۆیاڵ كۆلێج له بواری تاقیگه‌یی ئه‌نجامداوه، ئه‌و كۆلێجه له‌گه‌ڵ پێنج وڵات رێكه‌وتنی واژۆكردووه و ئێمه شهشهمینین، تاكو له بواره‌كانی راهێنان و پێدانی بڕوانامه‌ی پسپۆری جیا له ژێرخانه‌كان له بواری تاقیگه‌یی سوود مه‌ندبین".
ده‌شڵێت: "پار ساڵ وه‌ك هه‌رێمی كوردستان له جنێڤ به‌شداریمان له لووتكه‌ی جیهانی وه‌زیرانی ته‌ندروستی كرد، له‌وێ ره‌وشی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان‌مان بۆ سه‌رۆكی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی و ئاماده‌بووان خسته‌ڕوو و راپۆرتی تایبه‌تمان له‌وباره‌وه پێشكه‌شكرد".
وه‌زیری ته‌ندروستی له‌باره‌ی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی و تایبه‌ت له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت: "ژێرخانی نه‌خۆشخانه گشتییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان به به‌راورد له‌گه‌ڵ نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌كان زۆر به‌هێزتره، له‌وانه نه‌خۆشخانه‌ی گشتی چه‌ندین پسپۆرێتی جیاوازی تێدایه، جیا له‌وه‌ش چه‌ندین پزیشكی پله‌به‌ندی و پزیشكی نیشته‌جێی دێرینی تێدایه، وێڕای ئه‌وه‌ش نه‌خۆشخانه‌ی گشتی به‌رپرسیارێتی تێدا هه‌یه.
وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە کوردستان24ی راگەیاند، سەدا 40ـی نەخۆشانی شێرپەنجە بۆ وەرگرتنی چارەسەری کیمایی لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان روو لە نەخۆشخانەکانمان دەکەن.
د. سامان بەرزنجی دەشڵێت، لە چەندین بواری وەکوو چاندنی جگەر و گورچیلە هەرێمی کوردستان لەسەر ئاستی عێراق پلەی یەکەمی هەیە.