په‌یامنێری كوردستان24: خه‌ریكه په‌نجا هه‌زار ده‌نگ له پارێزگای كه‌ركووك ده‌فه‌وتێت، كه سێبه‌شیان كوردن

K24 - هەولێر:
به‌هه‌زاران ده‌نگ له پارێزگای كه‌ركووك خه‌ریكه ده‌فه‌وتێت، كه سێبه‌شیان كوردن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی هێمن ده‌لۆ په‌یامنێری كوردستان24 له كه‌ركووك، هه‌زاران هاووڵاتی به‌هۆی نه‌خوێندنه‌وه‌ی په‌نجه‌مۆر له ئامێره‌كانی ده‌نگدان و وه‌رنه‌گرتنه‌وه‌ی كارتی ده‌نگدان له پێش ئۆفیسی كه‌ركووكی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان كۆبوونه‌ته‌وه.
په‌یامنێری كوردستان24 له كه‌ركووك هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، به‌و شێوه بێت، په‌نجا هه‌زار ده‌نگ له پارێزگای كه‌ركووك ده‌فه‌وتێت، كه سێبه‌شیان كوردن.
گوته‌بێژی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان – ئۆفیسی كه‌ركووك له‌باره‌ی ده‌نگ نه‌دانی هه‌زاران هاووڵاتی كه‌ركووك رایده‌گه‌یه‌نێت، هاووڵاتیان خۆیان خستووه‌ته‌وه ئه‌و دۆخه‌وه، له‌ساڵی 2018ـه‌وه كارته‌كانی ده‌نگدانیان ته‌واوبووه و نه‌هاتوون بیبه‌نه‌وه، له كاتژمێره‌كانی كۆتایی پرۆسه‌ی ده‌نگدان هاتوون بیبه‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، هێنده كات به ده‌سته‌وه نامێنێت تاكو كارته‌كان وه‌ربگرنه‌وه و بچن ده‌نگه‌كانی خۆیان بده‌ن و هه‌موو كات پێنج رۆژ بنكه‌كانی ده‌نگدان داده‌خرێن.
له‌باره‌ی كێشه‌ی په‌نجه‌مۆری هاووڵاتییان، ئه‌و گوته‌بێژه ده‌ڵێت: "ره‌نگه ئه‌و كێشه‌یه به‌هۆی بوونی نه‌خۆشی و شه‌كره و رووشانی پێست ئه‌و كێشانه دروست ده‌بن.
سەر لە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، 18-12-2023، هەڵبژاردنی گشتیی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق لە 15 پارێزگای عێراق ، ناوچە کوردستانییەکان دەستیپێکرد تا کاتژمێر 06:00ـی ئێوارەی ئەمڕۆ بەردەوام دەبێت.
هەڵبژاردنەکە بۆ جاری یەکەمە لە دوای ساڵی 2005 لە پارێزگای کەرکووک دەکرێت.
پێشتر جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە کوردستان24ـی راگەیاندبوو، کاتی دەنگدانی گشتی بەهیچ شێوەیەک دوای کاتژمێر 06:00ـی ئێوارە درێژناکرێتەوە، چونکە ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانی دەنگدان لە دوای کاتژمێر 06:00 ئۆتۆماتیکییەن دەکوژێندرێنەوە، بۆیە ناتوانن ماوەکە درێژبکەنەوە.
