ئاگركهوتنهوه له بۆرييهكى نهوتى ئێران چوار قوربانى لێكهوتهوه
ئاگرکەوتنەوە لە بۆرییەکی نەوتی ئێران، کوژراوێکی و سێ برینداری لێکەوتەوە.
K24 – ههولێر:
ئاگرکەوتنەوە لە بۆرییەکی نەوتی ئێران، کوژراوێکی و سێ برینداری لێکەوتەوە.
سەرلەبەیانیی رۆژی شەممە، 6ی ئاب، لە نزیک بەندەر گەناوەی باشووری ئێران رووداوى ئاگركهوتنهوه له بۆرييهكى نهوت کوژراوێک و 3 برینداری لێکەوتەوە.
تۆڕی هەواڵی " شانا"ی سەر بە وەزارەتی نەوتی ئێران بڵاويكردهوه، ئاگرەکە لە چەندین کیلۆمتر دوورەوە دەبینرا و دوای چوار کاتژمێر کوژێنرایەوە.
ئەو بۆرییە، نەوتی کۆمەڵە بیرەکانی باکووری ئێران بەرەو ناوندی ئێران دەگوازێتەوە.
ئاژانسی ئیرنا بڵاويكردووهتهوه، تەقینەوەکە ئەوەندە بەهێز بووە کە جامی پەنجەرەی ماڵەکانی "گەناوەی" لەراندووەتەوە. عەبدولحەمید خدری ئەندامی دەستەی بەڕێوبەری لیژنەی نەوت و گازی پەرلەمانی ئێرانیش گوتویەتی بەهۆی ئاگرکەوتنەوکانی ئەم دواییە لە بەشی نەوت و گازی ئێران، وەزیری نەوت بیژەن زەنگەنە، بانگ دەکرێتە پەرلەمان.
سەرچاوەکانی هەواڵی ئێران ئاماژەیان بە هۆکاری تەقینەوەکە نەکردووە.