هه‌وڵی رێكخستنه‌وه‌ی نرخی نه‌وت ده‌درێت
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ڤه‌نزوێلا له‌رێگه‌ی وه‌زیری نه‌وتی وڵاته‌كه‌یه‌وه له‌هه‌وڵی رێكخستنی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی وڵاتانی ئۆپیكدایه بۆ رێكخستنه‌وه‌ی بازاڕی نه‌وتی.
نیكۆلاس مادۆرۆ سه‌رۆكی ڤه‌نزوێلا رایگه‌یاندووه له‌رێگه‌ری وه‌زیری نه‌وتی وڵاته‌كه‌ی په‌یوه‌ندی به محه‌ممه‌د باركیندۆی سه‌رۆكی رێكخراوی ئۆپیك كردووه بۆ ئه‌نجامدانی گه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی ئۆپیك.
مادۆرۆ وتیشی هه‌موو هه‌وڵێك ده‌خه‌ینه‌گه‌ڕ بۆ سه‌ركه‌وتنی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه و وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی ئۆپیكیش به‌شدارییان پێده‌كرێت، ئه‌وه له‌كاتێكدایه ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه نرخی نه‌وت رووی له دابه‌زین كردووه به‌راورد به مانگی رابردوو، ڤه‌نزوێللاش كه نه‌وت شاده‌ماری ئابوورییه‌تی، تووشی قه‌یرانێكی سه‌ختی دارایی بووه و ماوه‌ی شه‌ش مانگه باری نائاسایی ئابووری له وڵات ڕاگه‌یه‌ندراوه.