بەلەمێکی چاودێری دەریایی بەریتانیا لە کەناراوەکانی سۆماڵ دیار نامێنێت

ئەرشیف
ئەرشیف

K24 - هەولێر

ئاژانسی چاودێری دەریایی بەریتانیا ئاشکرایکرد، بەلەمێکییان لە کەناراوەکانی سۆماڵ دیارنەماوە، گوماندەکرێت لەلایەن چەتە سۆماڵییەکانەوە رفێندرابێت.

ئاژانسی چاودێری دەریایی بەریتانیا باسی لەوەشکردووە، بەلەمەکە بازرگانی بووە و ژمارەیەک کەس لە کەناراوەکانی سۆماڵ بەچەکەوە هەڵیانکوتاوەتە سەری بەرەو جێگایەکەی نادیار رفاندوویانە.

ئاماژەی بەوەشداوە، هێشتا ناسنامەی هێرشکارەکان دیارنین، بەڵام لێکۆڵینەوە لەبابەتەکە دەکەن.

ئەمە لەکاتێکدایە، بەهۆی هێرشیی حووسییەکانەوە لە یەمەن و هێرشی چەتە سۆماڵییەکانەوە، هاتووچۆی کەشتییە بازرگانییەکان لە دەریای سوور رووبەڕووی مەترسی بووەتەوە، زیاتر لە 10 کۆمپانیای بازرگانیش بڕیاریانداوە رێڕەوی هاتووچۆکردنیان لە دەریای سوور بگۆڕن.