كورتهێنانى بودجه‌ی سعوودیه كه‌م ده‌بێته‌وه
سندووقی نێوده‌وڵه‌تی دراو گه‌شبینه به چاكسازیه‌كانی سعوودیه
K24 – هه‌ولێر:
سندووقی دراوى نێوده‌وڵه‌تی گه‌شبینه به چاكسازییه‌كانی وڵاتی سعوودیه و ئاماژه‌ی به كه‌مبوونه‌وه‌ی كورتهێنان كردووه له‌و وڵاته‌دا.
سندووقی دراوى نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاندووه، ئاستی كورتهێنانی بودجه له وڵاتی سعوودیه بۆ ساڵی داهاتوو بۆ له‌سه‌دا نۆ داده‌به‌زێت, له‌كاتێكدا ئه‌مساڵ رێژه‌كه له‌سه‌رووی له‌سه‌دا 13 بووه له كۆی گشتی به‌رهه‌می ناوخۆیی.
سندووقه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه, به‌رهه‌می ناوخۆیی سعوودیه ئه‌مساڵ به رێژه‌ی نزیكه‌ی له‌سه‌دا 2 به‌رز ده‌بێته‌وه.
له چاره‌كی دووه‌می ئه‌مساڵ سعوودیه پلانێكی به‌ناوی دیدگای دووهه‌زارو سی راگه‌یاند، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی پشت به‌ستن به نه‌وت و بووژاندنه‌وه‌ی كه‌رته‌كانی دیكه‌ی ئابووری.