پزیشكێكی كورد پێنج نه‌خۆشی ده‌گمه‌نی یه‌ك خانه‌واده له مردن رزگار ده‌كات
K24 - هەولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رایده‌گه‌یه‌نێت، پێنج نەخۆشی دەگمەنی یەک خانەواده له سۆران له‌لایه‌ن پزیشكێكی كورد بەتەواوی چاره‌سه‌ركران و له مردن رزگاركران.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 23ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023) راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، دكتۆر سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازیكرد له دكتۆر ئازاد ئه‌نوه‌ر پزیشكی پسپۆری نه‌خۆشییه‌كانی مێشك و ده‌مار، لەمەراسیمێکدا بە نوێنەرایەتی کردنی سەرجەم پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی بەشداربوو لە چارەسەرکردنی پێنج نەخۆشی خانەوادەیەکی شاری سۆران.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، ئه‌و پێنج نه‌خۆشه ماوەی نزیکەی سێ مانگه تووشی نەخۆشیەکی زۆر دەگمەنی جۆرێکی ژەهراویبوون Botulism ببوون و باری تەندروستیان زۆر خراپ بوو، ماوەیەکی درێژ لە بەشی چاودێری چڕی نەخۆشخانە مابوونەوە.
له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه روونیشكراوه‌ته‌وه، نه‌خۆشه‌كان جۆرێکی دەرمانی چارەسەری زۆر دەگمەن و گرانبەها کە لە وڵاتانی دونیا زۆر بە سەختی دەستدەکەوێت پێویست بوو، دوای هەوڵی زۆری وەزارەتی تەندروستی ئەم چارەسەرییە گرانبەهایە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانه‌وه دابینکرا و بە شیفای خوای گەورە و بەهەوڵ و هیمەتی نەخۆشخانە و پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی ژیانیان لە مردن رزگار کرا.