یه‌كێتی ئۆراسیا و ئێران ناوچه‌ی بازرگانی ئازاد داده‌مه‌زرێنن
K24 - هه‌ولێر:
ڤلادمیر پوتن سه‌رۆكی رووسیا رایگه‌یاند، به‌هێزی بازرگانی نێوان ئێران و رووسیا كار ده‌كاته سه‌ر دامه‌زراندنی ناوچه‌یه‌كی هاوبه‌ش بۆ ئازادی بازرگانی له نێوان یه‌كێتی ئۆراسیا و وڵاتی ئێران.
پوتن ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، وڵاته‌كه‌ی هانده‌ری هه‌موو پێشكه‌وتنێكی بازرگانییه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش په‌یوه‌ندییه هه‌رێمییه‌كان به‌هێزتر ده‌كات و ناوچه‌یه‌كی بازرگانی ئازاد داده‌مه‌زرێنێت، كه سه‌قامگیری سیاسی و ئابووریی زیاتر له‌گه‌ڵ خۆی دێنێت.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، پاڵپشتی ئێران ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واوی مافی ئه‌ندامێتی له رێكخراوی شه‌نگهای به ده‌ست بێنێت و سوودمه‌ند بێت له هاوكاری و رێكکه‌وتننامه بازرگانییه‌كانی ئه‌و رێكخراوه.