ژماره‌ی كوژراوانی غه‌ززه بۆ 20424 كه‌س به‌رزبووه‌وه
K24 - هەولێر:
ژماره‌ی كوژراوان به‌هۆی هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆسه‌ر كه‌رتی غه‌ززه به‌رزبووه‌ته‌وه، ته‌نیا له 24 كاتژمێری رابردوو 166 فه‌ڵه‌ستینی له غه‌ززه كوژراون و 384یش برینداربوونه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی غه‌ززه له فه‌ڵه‌ستین، كۆی ژماره‌ی كوژراوانی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان له كه‌رتی غه‌ززه گه‌یشته 20424 كوژراو و 54036 كه‌سیش برینداربوونه.
له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند، هێرشه‌كانیان بۆسه‌ر باشووری كه‌رتی غه‌ززه چڕتركردووه‌ته‌وه و وێڕای بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی و برسییه‌تی، هاووڵاتییانی غه‌ززه شوێنێكی سه‌لامه‌ت بۆ خۆ حه‌شاردان له ترسی بۆردومانه‌كان نادۆزنه‌وه.
گوته‌بێژی سوپای ئیسرائیل له‌لایه‌ن خۆیه‌وه رایگه‌یاند، هێرشه‌كانییان گواستووه‌ته‌وه بۆ باشووری كه‌رتی غه‌ززه.
ئه‌و گوته‌بێژه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له ده‌ستێكی هێرشی زه‌مینی له‌لایه‌ن سوپای ئیسرائیله‌وه بۆسه‌ر كه‌رتی غه‌ززه، 152 سه‌رباز كوژراون.
لە 7ـی ئۆکتۆبەر شەڕی نێوان بزووتنەوەی حەماس و ئیسرائیل سەریهەڵدا، کە تاوەکو ئێستا زیاتر لە هەزار و 500 ئیسرائیلی کوژراون، هەروەها زیاتر لە 20 هەزار فەڵەستینی کوژراون و زیاتر لە 50 هەزاریش بریندارن.
