توركیا باج له‌سه‌ر وه‌به‌رهێنه‌ران كه‌م ده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا رایگه‌یاند, باجی بواری وه‌به‌رهێنان كه‌مده‌كرێته‌وه و بۆ زیاتر راكێشانی كاری سه‌رمایه‌گوزاری له توركیا كۆمه‌ڵێك چاكسازی ئابووریش ئه‌نجام ده‌درێن.
بن عه‌لی یه‌ڵدرم, سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا ده‌رباره‌ی ئاستی گه‌شه‌ی ئابووری وڵاته‌كه‌ی دڵنیایی زیاتری به وه‌به‌رهێنه‌راندا و گوتیشی: "بۆ زیاتر هاندانی وه‌به‌رهێنه‌ران باج له بواری وه‌به‌رهێنان كه‌مده‌كه‌ینه‌وه".
وتیشی: "دۆخی ئابووری توركیا رووی له سه‌قامگیری زیاتر كردووه و گه‌لی توركیاش پاڵپشتییه‌كی زۆری له پاراستنی به‌های لیره‌ی توركی كردووه كاتێك بانك و نووسینگه‌كانی دراویان پاراست له‌كاتی كوده‌تاكه‌دا".