كۆمیسیاری ئه‌وروپا بۆ كاروباری ناوخۆ: تاكو سه‌ری ساڵ مه‌ترسی گه‌وره‌ی تیرۆر له‌سه‌ر وڵاتانی ئه‌وروپا هه‌یه

K24 - هەولێر:
له رۆژانی جه‌ژنی له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیح و سه‌ری ساڵی زاینی، هه‌ریه‌ك له فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانیا و نه‌مسا به‌هۆی بوونی مه‌ترسیی تیرۆر، به‌ر له ده‌ستپێكی ئاهه‌نگ و مه‌راسیمه‌كان، كڵێساكان زیاتر ده‌پشكنن. هاوكات كۆمیسیاری ئه‌وروپا بۆ كاروباری ناوخۆش رایده‌گه‌یه‌نێت، تاكو سه‌ری ساڵی زاینی، مه‌ترسی گه‌وره‌ی تیرۆر له‌سه‌ر وڵاتانی ئه‌وروپا هه‌یه.
گیراڵد دارمانین وه‌زیری ناوخۆی فه‌ره‌نسا له‌مباره‌یه‌وه ژماره‌یه‌ك رێنمایی و رێككاری بۆ پۆلیسی وڵاته‌كه‌ی ده‌ركردووه، له‌وانه ئاماده‌یی زیاتر له كڵێساكان.
له ئه‌ڵمانیاش رێككاره ئه‌منییه‌كان له كڵێساكان توندكراوه، پۆلیسی ئه‌و وڵاته له رێگه‌ی سه‌گی پۆلیسییه‌وه پشكنین بۆ كڵێساكان ده‌كه‌ن، به گوێره‌ی راپۆرتێكی ئه‌منی گرووپه توندڕه‌وه‌كان پیلانیان بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر كڵێسایه‌كی ئه‌ڵمانیا هه‌یه له شه‌وی جه‌ژنی له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیح یاخوود له شه‌وی سه‌ری ساڵ.
له لایه‌كی دیكه‌وه پۆلیسی نه‌مسا له میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا رێككاره ئه‌منییه‌كانی راگه‌یاندووه، به‌تایبه‌ت له بۆنه ئایینییه‌كانی له دایكبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیح و سه‌ری ساڵی زایینی.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی پۆلیسی نه‌مسا، مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی بۆنه‌كانی سه‌ری ساڵ و كریسمس زیادبوونه.
له‌مباره‌یه‌وه ئیلڤا جۆهانسۆن كۆمیسیۆنی ئه‌وروپا بۆ كاروباری ناوخۆ، پێشتر هۆشداری دابوو، به‌هۆی به‌رده‌وامی جه‌نگی نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس، مه‌ترسی گه‌وره له‌سه‌ر وڵاتانی ئه‌وروپی هه‌یه و پێشبینی هێرشكردنیش ده‌كرێت.
هه‌فته‌ی رابردووش ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌ڵمانیا و هۆڵه‌ندا چوار ئه‌ندامی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسیان ده‌ستگیركرد، پلانیان داڕشتبوو هێرش له وڵاتانی ئه‌وروپی ئه‌نجام بده‌ن.