ماڵپه‌ڕێكی ئه‌مه‌ریكی: له ئه‌گه‌ری دووباره‌بوونه‌وه‌ی هێرشی میلیشیا عێراقییه‌كان واشنتن وه‌ڵامی توندتری ده‌بێت
K24 – هەولێر:
دوای بۆردومانی بنکەیه‌كی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، ئه‌مه‌ریكا به خێرایی وه‌ڵامی هێرشه‌كه‌ی دایه‌وه. له‌مباره‌یه‌وه ماڵپه‌ڕێكی ئه‌مه‌ریكی رایگه‌یاندووه، له ئه‌گه‌ری دووباره‌بوونه‌وه‌ی هێرشی میلیشیا عێراقییه‌كان، واشنتن وه‌ڵامی توندتری ده‌بێت.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا (پنتاگۆن)، پێگه‌ی حزبوڵڵا له عێراق كرایه ئامانج و بووه هۆی كوژران و برینداربوونی ژماره‌یه‌ك چه‌كداری ئه‌و گرووپه.
پنتاگۆن راشیگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا له هێرشه‌كه‌یدا جه‌ختی له پێگه و شوێنی درۆنه‌كان كردووه‌ته‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند، هێرشه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا به فه‌رمانی بایدن بۆسه‌ر بنكه و باره‌گاكانی حزبوڵڵا له عێراق كراوه.
ئه‌نجوومه‌نه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئه‌وله‌وییه‌ت ده‌داته پاراستنی ئه‌و هێزانه، كه له‌ناوچه مه‌ترسیداره‌كانی عێراق خزمه‌ت ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، واشنتن له‌كاتی خۆیدا هه‌نگاو ده‌نێت، به‌وشێوه‌ش كه خۆی ده‌یه‌وێت سنوور بۆ ئه‌و هێرشانه داده‌نێت.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی ماڵپه‌ڕی ئه‌لحوره‌ی ئه‌مه‌ریكی، هێرشه‌كان له دژی بنكه و پێگه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و سووریا، كارێكی نوێ نییه، ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له چه‌ند كاتژمێری رابردوو ئه‌نجامیدا، "په‌یامی هه‌ڕه‌شه و تۆڵه‌كردنه‌وه بوو".
له عێراق 2500 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی و له سووریا 900 سه‌رباز بوونیان هه‌یه، تاكو ئێستا 103 هێرش له دژی بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌و دوو وڵاته كراوه.
ریتچارد وایتز شرۆڤه‌كاری سه‌ربازی به ماڵپه‌ڕی حوره‌ی راگه‌یاندووه، هێرشه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی ئه‌مه‌ریكا بۆسه‌ر بنكه‌ی حزبوڵڵای عێراقی تۆڵه‌كردنه‌وه‌یه‌كی خێرابوو.
ئه‌و شرۆڤه‌كاره راشیگه‌یاندبوو، خه‌ریك بوو هاووڵاتییه‌كی ئه‌مه‌ریكی بكوژرێت، به‌ڵام وه‌ڵامی ئه‌مه‌ریكییه‌كان به‌هێزتربوو.
به گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ی ئه‌لحوره، هێشتا زووه باس له‌وه بكرێت، ره‌نگه ئه‌مه‌ریكا گۆڕه‌پانی جه‌نگ له سووریاوه بۆ عێراق بگوازێته‌وه. له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه، هێشتا زووه پێشبینی ئه‌وه بكرێت.
له‌مباره‌یه‌وه موجاهید تائی توێژه‌ری سیاسی عێراقی به ماڵپه‌ڕی ئه‌لحوره‌ی راگه‌یاندووه، ئه‌مه‌ریكا نایه‌وێت رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ میلیشیاكان له نێو خاكی عێراق ئه‌نجام بدات، به‌ڵكو ده‌یه‌وێت له نێو سووریا و ناوچه‌ی دیكه ئه‌م كاره بكات.
تائی ده‌شڵێت: "حكومه‌تی عێراقی به ئه‌مه‌ریكای راگه‌یاندووه، گرووپه میلیشیاكان پابه‌ندی رێكه‌وتنه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كان نابن".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه جاسم ئه‌لشه‌مه‌ری شرۆڤه‌كاری سیاسی عێراقی پێیوایه، هێرشه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی ئه‌مه‌ریكا گه‌وره‌و كاریگه‌ر نه‌بوو، له ئانوساتی دووباره‌بوونه‌وه‌ی، ره‌نگه واشنتن به‌هێزتر و دڵڕه‌قانه‌تر هێرش بكاته سه‌ر میلیشیاكان.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌مه په‌یامێكی هێمنه و ره‌نگه بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراق نیگه‌ران و شه‌رمه‌زار نه‌بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌یویست پێكای، ئه‌مه په‌یامێكی روون و ئاشكرایه كه هه‌ر كات بیه‌وێت سه‌لامه‌تی هێزه‌كانی له‌عێراق و سووریا ده‌پارێزێت.
ئه‌م هێرشه‌ی شه‌وی رابردووی ئه‌مه‌ریكا بۆسه‌ر بنكه و باره‌گای حزبوڵڵای عێراقی، یه‌كه‌مجار نه‌بوو، به‌ڵكو له 23ـی نۆڤێمبه‌ری رابردوو دووباره واشنتن هێرشیكرده سه‌ر ئه‌و گرووپه و كووشتن و بریندارێكی زۆر له ریز سه‌ركرده‌كانی ئه‌و گرووپه‌ی لێكه‌وته‌وه.
له 17ـی نۆڤێمبه‌ری رابردوو، وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا سزای دارایی خسته‌سه‌ر شه‌ش كه‌س له ریزه‌كانی كه‌تائیبی حزبوڵڵا، وه‌ك رێكخراوێكی تیرۆریستیش وه‌سفیكردووه.
بەگوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، دوێنێ دووشەممە 25ی کانوونی یەکەمی 2023، کاتژمێر 16:03، لە ڕێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کرایە سەر بنکەی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.
بە گوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بەشێوەیەکی ئاسایی بەڕێوەدەچن.
ئەمەش دەبێتە دووەم هێرشی درۆنی لەم مانگەدا لە هەولێر دوای ئەوەی دژەتیرۆری کوردستان رایگەیاند: رۆژی هەینی (8ـی کانوونی یەکەمی 2023) کاتژمێر 18:05، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە شاری هەولێر خۆی بە باڵەخانەیەکی مەدەنیدا کێشا، خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانیی لێ نەکەوتەوە.
پێشتریش فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمەریکا بڵاویکردەوە، لە وەڵامی ئەو هێرشانەی دەکرێنە سەر بنکەکانیان لە عێراق و سووریا، چەند بنکەیەکی حزبوڵڵایان لەناو خاکی عێراق کردووەتە ئامانج.
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەشکردبوو: بەپێی هەڵسەنگاندنە سەرەتاییەکان پێگەکانی حزبوڵڵا وێرانکراون و چەند چەکدارێکیشیان کوژراون، هیچ زیانێکیش بەر هاووڵاتییانی سڤیل نەکەوتووە.
جەختی لەوەشكردبووه‌وه، ئەمەریکا هەڵسەنگاندن بۆ بەردەوامیدان بە وەڵامی لەو شێوەیە دەکات و هێزەکانی خۆی دەپارێزێت.
هاوکات فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمەریکا بڵاویشیکردەوە: ئێوارەی دوێنێ 25/12/2023، چەکدارانی حزبوڵڵا هێرشیانکردووەتەوە سەر پێگەکانی هاوپەیمانانیان لە هەولێر کە بەهۆیەوە سێ کەس برینداربوون.
لەلایەکی دیکە وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا (پێنتاگۆن) رایگەیاندووە، هێرشەکانیان لە وەڵامی ئەو هێرشانەیە کە لەلایەن گرووپە چەکدارەکان کراونەتە سەر هێزەکانیان.
لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمەریکا لەپۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) رایگەیاند: بە فەرمانی جۆو بایدن سەرۆکی ئەمەریکا و لەوەڵامی هێرش بۆ سەر بنکەی هاوپەیمانان لە هەولێر، هێزەکانیان سێ بنکەی حزبوڵڵای عێراقییان کردووەتە ئامانج.
دوای هێرشەکەی سەر بنکەی سەربازیی هاوپەیمانان لە فڕۆکەخانەی هەولێر یەحیا رەسوڵ، گوتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، گرووپە لە یاسا دەرچووەکان هەوڵ دەدەن دەستدرێژی بکەنە سەر بنکە عێراقییەکان لە بەشێکیاندا هەندێک راوێژکار و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی تێدایە، ئەو کارە تاوانکارییانە ئامانجیان زیانگەیاندنە بە بەرژەوەندییەکانی عێراق و پەیوەندییە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکانی.
یەحیا رەسوڵ ئاماژەی بەوەشکردبوو، "درۆنێکی بۆمبڕێژکراو نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێری کردووەتە ئامانج، کە ئێمە ئەم کردەوە تیرۆریستییە ئیدانە دەکەین وهێزە ئەمنی و هەواڵگرییەکان کاردەکەن بۆ گەیشتن بە بکەرانی ئەو کردەوەیە بۆ ئەوەی بە سزای خۆیان بگەیەندرێن".