محه‌ممه‌د سه‌عده‌ددین: دادگای فیدراڵی ده‌یه‌وێت هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجام نه‌درێت

K24 - هەولێر:
سه‌رۆكی پارتی گه‌شه‌پێدانی توركمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، دادگای فیدراڵی كات به مه‌به‌ستی ئه‌نجام نه‌دانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كوژێت.
محه‌ممه‌د سه‌عده‌ددین، سه‌رۆكی پارتی گه‌شه‌پێدانی توركمانی، به كوردستان24ـی راگه‌یاند، ئه‌وه‌ی له دادگای فیدراڵی ده‌گوزه‌رێت، ته‌نیا كات كوشتنه و ده‌یانه‌وێ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجام نه‌درێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌رێككه‌وتنی سیاسی، له‌لایه‌ن كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان كورسی پێكهاته‌ی توركمان به‌سه‌ر پارێزگاكانی هه‌ولێر، دهۆك و سلێمانی دابه‌شكراوه.
بریاربوو ئەمڕۆ چوارشەممە، 27-12-2023، دانیشتنی دادگای باڵای فیدراڵی لە بارەی سکاڵایەک لە دژی یاسایەکی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و پرسی کورسی کۆتاکان کۆببێتەوە، بەڵام دانیشتنەکە بۆ جاری حەوتەم دواخرا.
هاوکات سەرچاوەیەک لە دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بە کوردستان24ـی راگەیاند، دادگاکە لەسەر داوای کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دانیشتنەکەی بۆ 21-01-2024 دواخستووە.
ئەمە لەکاتێکدایە دوو سکاڵا لە دژی کورسی کۆتاکان و شێوازی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان لە دادگای فیدراڵی تۆمارکراون.
سکاڵاکان لە دژی پێنج ماددەی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکراون کە تایبەتن بە ژمارەى کورسییەکانی پەرلەمان، یەک بازنەیی و فرە بازنەیی هەڵبژاردن و ژمارەی کورسی کۆتاکان لە پەرلەمانى کوردستان و، لەلایەن زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان و ئامانج نەجیب شەمعوون، ئەندامى کریستیانەکان لە ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى تۆمارکراون.
بەگوێرەى مادەى 36ـی یاساى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان، پێنج کورسیی کۆتا لە پەرلەمانى کوردستان بۆ کلدان، سریان و ئاشووری تەرخان دەکرێن، لەگەڵ یەک کورسی بۆ پێکهاتەى ئەرمەن، هەروەها پێنج کورسی بۆ تورکمانەکان.
ساڵی 1992 یەکەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو. ساڵی 2004 یاسای هەڵبژاردن هەموارکرایەوە و ماددەی نۆیەمی یاساکە کە باسی لەوە دەکرد "هەرێمی کوردستان لە چەند ناوچەیەکی هەڵبژاردن پێک‌بێت" لابرا و هەرێمی کوردستان هەمووی کرایە یەک بازنەی هەڵبژاردن.