ژمارەی کوژراوانی غەززە 21 هەزار کەسی تێپەڕاند
K24 – هەولێر:
وەزارەتی تەندروستی حكومه‌ته‌كه‌ی حه‌ماس له غه‌ززه بڵاویکردەوە، لە دەستپێکی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس، تاوەکو ئێستا 21 هەزار و 110 کەس لە کەرتی غەززە کوژراون و 55 هەزار و 243 کەسی دیکەش برینداربوون.
ئاماژەی بەوەشدا، بەهۆی شەڕ و پێکدادانی بەردەوام و بۆردومانەکانی سوپای ئیسرائیلەوە، تەنیا لە 24 کاتژمێری رابردوو 195 کەس لە غەززە کوژراون.
جه‌نگی نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس له حه‌وتی ئۆكتۆبه‌ری رابردوو هه‌ڵگیرساوه، بووه هۆی كوژرانی پتر له 21 هه‌زار فه‌ڵه‌ستینی له غه‌ززه و برینداربوونی 55 هه‌زار كه‌سی دیكه.
له‌به‌رامبه‌ردا 1400 ئیسرائیلی له‌و جه‌نگه‌دا كوژراون، بۆ یه‌ك جاریش ئاگربه‌ستی مرۆیی بۆ ئاڵوگۆڕی دیل و بارمته‌كان راگه‌یه‌ندراوه.