سەباح نوعمان: عەلی زەیدی فەرمانی خێراکردنی لێکۆڵینەوە لە هێرشەکەی کۆرمۆری دەرکرد
ئەمڕۆ چوارشەممە، 11ـی تشرینی دووەمی 2026، عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، بەدواداچوونی بۆ رەوتی لێکۆڵینەوەکان لەبارەی ئەو هێرشە کرد کە کرایە سەر کێڵگەی کۆرمۆر.
سەباح نوعمان، گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، بەدواداچوونی بۆ بەڕێوەچوونی لێکۆڵینەوەکان کرد سەبارەت بەو هێرشەی کرایە سەر کێڵگەی کۆرمۆر لە پارێزگای سلێمانی.
ئاماژەی بەوەش دا، زەیدی رێنمایی دا، لە زووترین کاتدا رێکارەکانی لێکۆڵینەوە تەواو بکرێن و راپۆرتی کۆتایی ئامادە بکرێت.
گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان جەختی کردەوە، رێکاری یاسایی توند بەرامبەر هەر کەسێک دەگیرێتەبەر کە تێوەگلانی لەو هێرشەدا بسەلمێنرێت، هەروەها بەپێی یاسا لێپرسینەوە لە کەسانی بەرپرس دەکرێت، بە جۆرێک دەستەبەری دووبارە نەبوونەوەی ئەم جۆرە هێرشانە بکات و ئاسایشی دامەزراوە گرنگەکان و سەلامەتیی کارمەندەکانیان بپارێزێت.