ژماره‌ی په‌مپه‌كانی ده‌رهێنانی نه‌وت له ئه‌مه‌ریكا زیاد دەكرێن
K24 - ھەولێر
كۆمپانیای بیكه‌ر هیوزی بواری خزمه‌تگوزاری نه‌وتی له ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندووه، ئه‌م هه‌فته‌یه هه‌شت په‌مپی ده‌رهێنانی نه‌وت له ئه‌مه‌ریكا زیادیان كردووه.
كۆمپانیای بیكه‌ر هیوز ئاشكرای كرد، بۆ شه‌شه‌م هه‌فته‌ی له‌سه‌ر یه‌ك ژماره‌ی په‌مپه‌كانی ده‌رهێنانی نه‌وت له زۆر بووندایه‌و، له راپۆرتی هه‌فتانه‌ی خۆیدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه ژماره‌ی په‌مپه‌كانی ده‌رهێنانی نه‌وت گه‌یشتۆته 381 په‌مپ و له‌ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا 7 په‌مپی ده‌رهێنانی نه‌وت زیادیان كردووه، ئه‌وه له‌كاتێكدایه دوو مانگ به‌ر له‌ئێستا ژماره‌یان له 300 په‌مپ كه‌متربوو.
زۆربوونی ژماره په‌مپه‌كانی ده‌رهێنانی نه‌وت له ئه‌مه‌ریكا هاوكاته له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی رێژه‌یی له نرخی نه‌وت، دوای ئه‌وه‌ی نرخه‌كه‌ی بۆ كه‌متر له 30 دۆلار دابه‌زی.