دژەتیرۆری کوردستان: درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە هەولێر خرایە خوارەوە

K24 – هەولێر:

لە نزیک گوندی ئاشۆکانی سەر بە ناحیەی بەحرکە لە پارێزگای هەولێر درۆنێکی بۆمبڕێژکراو خرایە خوارەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە (27ـی کانوونی یەکەمی 2023) بەگوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ئەمشەو  کاتژمێر 19:50، لە نزیک گوندی ئاشۆکانی سەر بە ناحیەی بەحرکە لە پارێزگای هەولێر، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە لایەن هێزەکانی هاوپەیمانانەوە خرایە خوارەوە.

دژەتیرۆری کوردستان ئاماژەی بەوەشدا، لە ئەنجامی خستەخوارەی درۆنەکە هیچ زیانێکی گیانی و ماددیی لێ نەکەوتەوە.

لەم بارەیەوە بەرپرسێکی پێنتاگۆن بە کوردستان24ـی راگەیاند، هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان لە پارێزگای هەولێر ئەنجامدرا بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی هەبێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لانیکەم 106 هێرش بۆ سەر هێزەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانان،  50 لە عێراق و 56 لە سووریا لە 7ـی تشرینی یەکەمەوە ئەنجامدراوە.

گرووپە چەکدارەکانی عێراق کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن، بەرپرسیارێتی هێرشەکەی ئەمڕۆیان راگەیاندووە.

سابرینا سینگ، جێگری گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا لە ناوەڕاستی مانگی 11ـی ئەمساڵ بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، ئێمە بینیمان گروپە بە وەکالەتەکانی ئێران بەردەوامن لە هێرشکردنە سەر هێزەکانی ئەمەریکا، چونکە دەزانین ئێران ئێمەی ناوێت لەوێ، دەزانین ئێران نایەوێت هێزەکانی ئەمریکا لەسەر زەوی ببینێت

Fly Erbil Advertisment